پەیامی چالاکییەکانی ٨ی ئادار: پێکەوە بەهێزترین
ژنان لە پارت و دامەزراوە سیاسییەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە ٨ی ئاداردا لە زۆر شوێن چالاکییان ئەنجامدا و پەیامی "ئێمە پێکەوە بەهێزین"یان دا.

ناوەندی هەواڵ
لە سەرانسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ماوەیەکە چالاکییەکان بە بۆنەی ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی تێکۆشانی ژنان بەڕێوەدەچن. بە بۆنەی ٨ی ئادار پلاتفۆرمی چالاکییە هاوبەشەکانی ڕێکخراوەکانی ژنان لە شاری حەسەکە سەردانی دامودەزگاکانی ژنان و هێزە سەربازییەکانی کرد و دیارییان بەسەردا دابەشکردن، لە قامیشلۆ ئاهەنگێک بەڕێوەچوو، هەروەها ژنان لە کۆبانی وۆرک شۆپیان ئەنجامدا.
لە شاری حەسەکە دیاری بەسەر ژنانی شەڕڤاندا دابەشکرا
کۆنگرەی ستار سەردانی دامودەزگاکانی ژنان و هێزە سەربازییەکانی کرد و دیاری بەسەر ژناندا دابەش کرد، لە چوارچێوەی چالاکییەکەدا ژنان سەردانی فەرماندەیی ژینگەیی شاری حەسەکە، ماڵی ژنان، کۆنگرەی ستاری حەسەکە، پارتی سوریای داهاتوو، هێزەکانی پاراستنی کۆمەڵایەتی HPC-JIN و هێزەکانی ئاسایشی ژنانیان کرد و بۆ پیرۆزبایی ٨ی ئادار دیارییان پێشکەش بە دامودەزگاکانی ژنان و هێزە سەربازییەکان کرد.
ڕیما عیسا، ئەندامی کۆردیانسیۆنی ماڵی ژنانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، ڕۆژی ٨ی مارس پیرۆزبایی لە سەرجەم ژنان کرد و داوای هاوپشتی ژنانی کرد لە سەرتاسەری سووریا، پاشان ژنان بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" و هەڵپەڕکێ بەیەکەوە ٨ی ئاداریان پیرۆز کرد.
ئاهەنگ و پێشانگە لە قامیشلۆ: خاوەنداری لە فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ دەکەین
لە شاری قامیشلۆ، لە کانتۆنی جزیرەی باکوورو ڕۆژهەڵاتی سووریا، ئاهەنگێک لە یاریگای ١٢ی ئادار بە پێشەنگایەتی یەکێتی ژنانی گەنج و یەکێتی خوێندکارانی نیشتمانپەروەر، بە بەشداری سەدان ژن بەڕێوەچوو، هەروەها لە کاتی ئاهەنگەکەدا پێشانگایەک نمایشکرا. دوای خولەکێک ڕێزگرتن، ئەلیسا شێخۆ، بەناوی یەکێتی خوێندکارانی نیشتمانپەروەری قامشلۆ قسەی کرد و وتی:٨ی ئادار ڕۆژێکی گرنگە بۆ ئێمە. ئێمە بە ناسنامەی ژنان پێشوازی لە ٨ی ئادار دەکەین و دەیپارێزین، بە فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ ڕێگای ٨ی ئادار بەڕووی هەموو ژناندا کرایەوە، ئەم فەلسەفەیە لە باوەش دەگرین، ئێمە ئەم ڕۆژە پیرۆزە بۆ ڕێزگرتن لە ڕێبەرەکەمان پیرۆز دەکەین و دەڵێین تا کۆتایی خاوەنداری لە ناسنامەی خۆمان و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ دەکەین.
پاشان گروپی شەهید دەلیلا گۆرانی و گروپی هۆنەر هۆنراوەیان خوێندەوە.
ئاهەنگەکە بە هەڵپەڕکێ بەردەوام بوو.
ۆرکشۆپی ژنان لە کۆبانێ: خەباتمان بەردەوامە
هەروەها پارتە سیاسییەکان و خۆبەڕێوەبەری شاری کۆبانێ وۆرک شۆپێکیان بۆ سەرجەم ئەو ژنانەی کە لە دامودەزگاکاندا کاردەکەن سازکرد، ژنان بە جلوبەرگی کوردییەوە بەشدارییان لە وۆرکشۆپەکەدا کردو باس لە بابەتەکانی وەک گرنگی شۆڕشی ژنان، قۆناغە سەرەتاییەکان و گەشەسەندنی تەڤگەری ژنان و ڕۆڵی ژنان لە سیاسەتدا کرا، وۆرکشۆپەکە بە دروشمی "فەلسەفەی ژن، ژیان، ئازادی بەرەو سووریایەکی دیموکراتیک" بەڕێوەچوو.
دوای خولەکێک ڕێزگرتن بۆ شەهیدانی ئازادی، ئەڤشین میستۆ، ئەندامی کۆمیتەی لاوانی شاری کۆبانێ قسەی کردو ڕایگەیاند کە ئەم وۆرکشۆپانە بەناوی کۆردیناسیۆنی ژنانی خۆبەڕێوەبەرییەوە ڕێکدەخرێن و لە دوو بەش پێکدێن بە دروشمی "بە فەلسەفەی ژن، ئازادی بەرەو سووریایەکی دیموکرات دەژی".