٦ ڕۆژنامەنووس بە مەرجی کۆنترۆڵی دادوەری ئازادکران

٦ ڕۆژنامەنووسی دەستبەسەرکراو بە مەرجی کۆنترۆڵکردنی دادوەری ئازادکران.

ناوەندی هەواڵ

 

لێکۆڵینەوە لەگەڵ ئەو ڕۆژنامەنووسانەی کە ڕووماڵی ناڕەزایەتییەکانیان دەکرد لە دژی لێکۆڵینەوەکانی شارەوانیی گەورەی ئەستەنبوڵ و بە تۆمەتی "دژایەتیکردنی ئەنجومەن و خۆپیشاندانەکان" لە بنکەی پۆلیس ڕاگیرابوون، تەواو بوو.

 

ئەو ڕۆژنامەنووسانە گواستراونەتەوە دادگای ئیستەنبوڵ لە چاغلایان، ڕۆژنامەنووسان زەینەب کورەی، عەلی ئۆنور تۆسون، بولەنت کیلیچ، یاسین ئەکگول، کورتولوس ئاری و گۆخان کام بە مەرجی چاودێریی دادوەری ئازادکران.

 

وتەلێوەرگرتنی ڕۆژنامەنووس هەیری تونچ هێشتا بەردەوامە.