پاژک: لە دایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ لە دایکبوونی مرۆڤی ئازادە

پاژک ڕۆژبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی پیرۆزکرد و وتی: ڕێبەر ئاپۆ ناوکی بەها ناوخۆیی و جیهانییەکانە؛ نوێنەری ناسنامە، کەسێتی و ڕێبەرێتی گەردوونییە. ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ ڕۆژبوونی مرۆڤی ئازادە.

ناوەندی هەواڵ

 

کۆردیناسیۆنی پارتی ئازادیی ژنانی کوردستان "پاژک"، بە ڕاگەیاندراوێک ٤ـی نیسان، ٧٧ـەمین ساڵڕۆژی لە دایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی پیرۆز کرد، کە تێیدا بە جەختکردنەوەی لەسەر پەرەدان بە تێکۆشان بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر، بانگەوازی لە هەموو ژنان کرد پەرە بە تێکۆشانیان بدەن.

 

ڕاگەیاندراوەکەی پاژک بەم جۆرەیە:

"لە دایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ، لە دایکبوونی مرۆڤی ئازادە. لە ٤ـی نیسانی ١٩٤٩ـەوە هەموو ساتێک بە ڕۆژبوونێکی نوێوە تێپەڕیووە، کە هەموو تەمەنی خۆی پێشکەشی کۆمەڵگە و ئازادی کردووە. بەم هۆکارە ٤ـی نیسان، ڕۆژبوونی گەلی کورد، ژن و لە دایکبوونی ئازادی مرۆڤایەتی و هەموو ژنانە. هۆکاری ئەوەی لە هەموو گۆشەیەکی جیهانەوە، بە پیرۆزبایی مەزن، ملیۆنان کەس پێشوازی لەم ڕۆژە دەکەن، گۆڕاوە بۆ داستانێکی بەرخۆدانی کە چنگەکانی نکۆڵی-لەناوبردن و ژینۆسایدی چاندیی تێکدەشکێنێت. لەگەڵ ئەم ڕۆژبوونە داستانییەدا، هەبوونی کورد لە نێو خێزانی مرۆڤایەتییدا جێگەیەکی شکۆداری گرتووە. لە مێژوویەکی تاریک، داپۆشراو و مردووەوە، نووسینەوەی مێژوویەک کە ڕووناک دەبێتەوە و ڕووناکی دەبەخشێتەوە، زیندوو دەبێت و دەژێنێتەوە؛ لە ناو تەمەنێک و تێکۆشانی ئازادی نیو سەدەدا جێگیرکراوە.

 

ڕێبەر ئاپۆ ئەندازیاری ڕێنیسانسی کورد و ژنە، کە ئاوەزی کورد و ژنی ڕووناکبووەوەی دەرخستەڕوو، لە کوردستانەوە بەرەوو ڕۆژهەڵاتی ناوین و جیهان کرایەوە. ڕێبەر ئاپۆ لە دایکبوونی دووەمی بە دامەزراندنی پەکەکە و لە دایکبوونی سێیەمیشی وەک پاردایمی مۆدێرنێتەی دیموکراتی پێناسە دەکات، کە هەڵگری تێکۆشانێکی مەزنی مرۆڤایەتییە لە دژی میتینگەری و سەرمایەداری جیهانیی. بۆ داماڵێنی جیهان لەو پیسیانەی کە دەوڵەت و دەسەڵاتداری هۆکارەکەین، پارادایمی دیموکراتی، ئیکۆلۆژی و ئازادیی ژنی داهێنا. چالاکوانێکی ئازادییە کە یەکەم لە دایکبوونی بە ڕۆژبوونی نوێوە درێژکردووەتەوە و وەریچەرخاندووە بۆ ڕۆژبوونی مرۆڤی ئازاد. ڕێبەر ئاپۆ ناوکی بەها ناوخۆیی و جیهانییەکانە؛ نوێنەری ناسنامە، کەسێتی و ڕێبەرێتی گەردوونییە، کە هەر مرۆڤێکی لێگەری ئازادی، هەر ژن، باوەڕ، چاند و نەتەوەیەک دەتوانێت خۆی تێدا ببینێتەوە. لە دژی مێژووی درۆیینە، فێڵبازی، پیلانگێری و بکوژی سیستەمی پیاو-دەوڵەت؛ هێزی ژیانی لەسەر بناغەیەکی ڕوون، ڕاستگۆیی، بەخشندەی، ئاکاری و فەلەسەفەی ئازاد هێناوەتە ئاراوە.

 

لە سەردەمێکدا کە بکوژانی کاستیک دەیانویست هەموو جیهان ڕووبەڕووی قڕکردن بکەنەوە، ڕێبەر ئاپۆ لە ٢٧ـی شوباتی ٢٠٢٥ـدا بە 'بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک' پێشەنگایەتیی لەدایکبوونێکی نوێی کرد. ئەم لەدایکبوونە؛ بەدەستهێنانی ناسنامە و کەسایەتیی ئازادی کورد و ژنە کە سەرلەنوێ خۆی دەئافرێنێت و بوونی خۆی دەسەلمێنێت؛ گۆڕینیانە بەرەو بیرۆکەی بونیاتنەری کۆماری دیموکراتیک. ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ مەرجی سەرەکیی گەشەی تەندروستی ئەم بونیاتنانەیە. بە بۆنەی ٤ـی نیسانەوە، دەمانەوێت جارێکی تر ڕایبگەیەنین کە ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ هۆکاری سەرەکیی تێکۆشانی هەموو ژنان و کوردانە. هۆکاری سەرەکیی پشتیوانیی کۆمەڵایەتیی هەموو ئەو چالاکییانەیە کە لە سەری ساڵەوە بەڕێوەدەچن و هەروەها هی ١٥ـی شوبات، ٨ـی ئادار و ٢١ـی ئادار 'ئازادی بۆ ڕێبەرێتی'ـیە.

 

ڕێبەر ئاپۆ لە مانیفێستۆی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکدا ڕایدەگەیەنێت کە پێویستە لە ڕێی میتۆلۆژیاوە بەها بگەڕێندرێتەوە بۆ ژن. لە نامەکەیدا تێکۆشانی نیوسەدەی ئێمە بۆ ئازادی وەکو 'سەردەمی قارەمانێتیی ژن' پێناسە دەکات. ئەم پێناسەکردنە، ئەو بەهایەیە کە میتۆلۆژیای ئازادیی نیوسەدە و ئافرێنەرەکەی، ڕێبرێتیمان پێی بەخشیوین. ئەو دەریای زانیاری و پێکهاتەیەیە کە هەموو کوێربوونی ئایدۆلۆژیا پیاوسالارییەکان بەم تێکۆشانی میتۆلۆژی-داستانییە ڕووناک دەکاتەوە و هێزی چەمک، ڕێکخستن و چالاکیی ڕێنیسانسی ژن و بەدەستهێنانی ناسنامە و کەسایەتیی ئازاد دەهێنێتە ئاراوە. ئەم پێکهاتەیە بۆ ئێمە سەرچاوەیەکی گەورەی شکۆ و شانازییە. گۆڕینی ئەم دەستکەوتە لە ڕێی ڕێبەرێتییەوە بۆ لەدایکبوونی ئازاد، هەم ئەرکە و هەم گەرەنتیی ژنانی ئازادی کورد و هەموو ژنانە. بۆ ئەم مەبەستە دەڵێین؛ ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ ئازادیی ئێمەیە، بوونی ئەو بوونی ئێمەیە. ئێمە بە قووڵی هەست بەم دیالەکتیکی واتا و پێکهاتەیە دەکەین، دەژین و جێبەجێکردنی پێداویستییەکانی وەکو بیانووی بوونی خۆمان دەبینین.

 

بە گەیشتنە ئاستی زانیاریی فەلسەفی، زانستی و ئەخلاقی-سیاسیی مانیفێستۆی نوێمان، بە گۆڕینی بیرۆکەی کۆلەکتیڤی تێپەڕاندنی ئایدۆلۆژیای ڕزگاریی ژن بەرەو سیاسەتی ڕزگاریی ژن، پەرە بە هێزی کرداری-سیاسیی خۆمان دەدەین و خاوەندارێتی لە بەرپرسیارێتییەکانمان دەکەین. بانگەواز بۆ هەموو ژنان دەکەین کە ئەم ڕۆژی لەدایکبوونە نوێیە بە بەهێزترین شێوە تێبگەن و ببنە پێکهێنەرانی.

 

سوورین لەسەر ئەوەی کە ئەو تێکۆشانەی لە ساکینەکانەوە تاوەکو بێریتانەکان، لە زیلانەکانەوە تاوەکو سەماکان و دەنیزەکان درێژ دەبێتەوە و ڕێی ڕزگاربوون لە بوونی ئەو ڕەگەز، نەتەوە، چین و نەوەیە ڕووناک دەکاتەوە کە ڕووبەڕووی تووڕەیی و قڕکەریی خوداکان بووەتەوە، بگەیەنینە ئازادی.

 

دەبینە هەڤاڵی ئەو کەسانەی کە لە کەلتووری خوداوەندەکانەوە تاوەکو کەلتووری ژنی ئازاد پردی ئاگرینیان دروستکردووە و لەگەڵ ڕێبەرێتیماندا هاوتەریب هاتوون، کە گەیشتووەتە نهێنیی منداڵی شکۆداری خوداوەندەکان. لە ئاست تێکۆشانی ڕێبەر ئاپۆ دەبین بۆ ئازادکردنی ژن و شکۆمەندی لە مێژوودا.

 

ئەو ژنانەی لە ڕێی ڕێبەر ئاپۆوە ئازادی و ژیانیان ناسیوە، لە پێناو ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ، درێژە بە تێکۆشانیان دەدەن.

٤ـی نیسان لە گەلەکەمان، لە ژنان و لە گەلانی جیهان پیرۆز بێت!.