"ئێمە نەمام بۆ ڕێبەر ئاپۆ دەچێنین"

لە شنگال، منداڵان لە چوارچێوەی ڕیزە چالاکییەکانی ٤ی نیسان، نەمامیان چاند و یارییان کرد.

شنگال 

 

بە پێشەنگایەتی شارەوانی گەلی شنگال و دامەزراوەی زمان و پەروەردە، لە پارکی دایە ئەرزان لە دۆڵی قەررس و لە مەدرەسەی سۆر لە ناوەندی شاری شنگال ئاهەنگێک بۆ منداڵان بەڕێوەچوو، لە ئاهەنگەکەدا منداڵان بۆ  ڕێبەری گەلی کورد نەمامیان چاند، هەروەها بەشدارییان لە پێشبڕکێکاندا کردووە.

 

ماریا شنگالی، وتەبێژی شارەوانی گەلی شنگال سەبارەت بەو ئامادەکاریانەی کە کراوە و گرنگی ئەو ڕۆژە بۆ ئاژانسەکەمان قسەی کرد:

 

"ڕێبەر ئاپۆ تادێت زیاتر سەرنجی لەسەر ئازادی ژنە"

لە سەرەتای قسەکانیدا، ماریا شنگالی پیرۆزبایی یادی لە دایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد کرد عەبدوڵا ئۆجالانی کردو وتی: وەک شارەوانی گەلی شنگال و دامەزراوەی زمان و پەروەردەی شنگال، ویستمان بە بۆنەی ٤ی نیسانەوە لێرە ئاهەنگێک ساز بکەین، باشترین شت بۆ شەنگال زیادبوونی سەوزاییە، هەر بۆیە ئەمڕۆ لێرە نەماممان چاند. ئێمە ویستمان ئاهەنگەکەمان لە باخچەی ژنان کە بۆ یادی ژنانی ئێزدی دروستکرابوو بگێڕین. چونکە ئەوەی ڕێبەر ئاپۆ زۆرترین سەرنجی لەسەرە، ئازادی ژنانە. بەم شێوەیە ویستمان لێرە ئەم پیرۆزترین ڕۆژە پیرۆز بکەین. منداڵ ئایندەی کۆمەڵگەیە. ئەمڕۆ لە شنگال منداڵانی ئێرە بە زمانی دایکی خۆیان خوێندن وەردەگرن، ئەمەش گرنگە. ئەمڕۆ ژمارەیەکی زۆر لە منداڵان لێرە کۆبوونەتەوە و جێگەی خۆیان لە ئاهەنگەکەدا گرتووە.

 

"ئێمە نەماممان چاند تا ڕێبەر ئاپۆ کاتێک دێتە ئێرە دڵخۆش بێت"

منداڵێک بە ناوی سیدرا کە لە پۆلی چوارەم، خۆشحاڵی خۆی بەو ئاهەنگە دەربڕی و وتی: ئەمڕۆ یادی لەدایک بوونی ڕێبەر ئاپۆیە، هاتووین بۆ ئاهەنگگێڕان، با نەمامی جوان بۆ ڕێبەر ئاپۆ بچێنین تا ڕێبەر ئاپۆ کاتێک دێتە ئێرە دڵخۆش بێت، پیرۆزبایی ئەم ڕۆژە لە ڕێبەر ئاپۆ دەکەم، زۆر دڵخۆشین کە لێرە بۆ ڕێبەر ئاپۆ کۆبووینەوە. سوپاسی ڕێبەر ئاپۆ دەکەین.