نووسەری کورد سوزان سامانجی دەستبەسەر کرا

نووسەری کورد سوزان سامانجی کە ماوەی ١٨ ساڵە لە سویسرا دەژی، لە گەڕانەوەیدا بۆ تورکیا لە فڕۆکەخانەی ئyستەنبوڵ بە پاساوی "پروپاگەندە بۆ ڕێکخسن" دەستبەسەر کرا و بە مەرجی خستنەژێر چاودێری ئازاد کرا.

ناوەندی هەواڵ

 

سوزان سامانجی، نووسەر، شاعیر و چیرۆکنووسی کورد کە ماوەی ١٨ ساڵە لە سویسرا دەژی، دوای گەڕانەوەی بۆ تورکیا لە فڕۆکەخانەی ئیستەنبوڵ دەستبەسەر کرا.

 

سوزان سامانجی دوای وتە لێوەرگرتن لەلایەن داواکاری گشتییەوە ڕەوانەی دادگا کرا. سامانجی بە مەرجی کەوتنە ژێر چاودێریی دادگا و قەدەغەی چوونە دەرەوەی وڵات، ئازاد کرا.

 

پارێزەر ئەرەن کەسکی لەسەر هەژماری خۆی لە دیجیتاڵ میدیای 'ئێکس' دەستبەسەرکردنی سوزان سامانجی ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوە کرد کە سوزان سامانجی بە تۆمەتی "پڕۆپاگەندی ڕێکخستن" دەستبەسەر کراوە.