قەیوم نووسراوی "ژن، ژیان، ئازادی"ی لابرد

ئەو قەیومەی کە دەوڵەتی تورک بەسەر شارەوانی سیرتدا سەپاندوویەتی، لە نیوەشەودا نووسراوی "ژن، ژیان، ازادی"، کە بە زمانی کوردی و تورکی و عەرەبی لەسەر دیوارەکانی پارکی کیزلار تەپێسی نووسرابوو و وێنەی ژینا ئەمینی و ژنانی دیکەی لابرد.

ناوەندی هەواڵ

 

قەیوم کەمال کیلزیلکایا، کە وەک سەرۆکی شارەوانی سیرت لە ٢٩ی کانوونی دووەم سەپێندرا، لە نیوەشەودا نووسراوی "ژن، ژیان، ازادی"، کە بە زمانی کوردی و تورکی و عەرەبی لەسەر دیوارەکانی پارکی کیزلار تەپێسی نووسرابوو و وێنەی ژینا ئەمینی و ژنانی دیکەی لابرد.

 

دیوارەکانیش بە ڕەنگێک بۆیاخ کراوون کە زیندانەکان دەهێنێتە بەرچاو.