ناسنامەی ژنە گەنجەکەی خۆی فڕێدا و گیانی لەدەستدا، ئاشکرا کرا
پۆلیسی سلێمانی ناسنامەی ئەو ژنە گەنجەی ئاشکرا کرد کە دوێنێ بەیانی لەسەر یەکێک لە پردەکانی شاری سلێمانی خۆی هەڵدایە خوارەوە و گیانی لەدەستدا.
ناوەندی هەواڵ
بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بە فەرمی ناسنامەی ئەو ژنە گەنجەی ڕاگەیاند کە دوێنێ بەیانی لەسەر پردی هاتوچۆی ئۆتۆمبێل لە شەقامی بازنەیی مەلیک مەحموود خۆی هەڵدایە خوارەوە و گیانی لەدەستدا.
بە پێی زانیارییەکانی ئاشکرا کراوە، ژنە گەنجەکە ناوی (م. ا. م.) لەدایکبووی ٢٠٠١ و خوێندکارە، دانیشتووی گەڕەکی هوانەی شاری سلێمانییە، بە پێی ئەو لێکۆڵینەوانەی پۆلیس کردوویەتی دەرکەوتووە، ژنە گەنجەکە بەیانی دوێنێ بە مەبەستی چوونی بۆ خولێک لەگەڵ براکەیدا لە ماڵ چووەتە دەرەوە.
لەدوای خۆهەڵدانی ژنەکە ئۆتۆمبێل لێیداوە و دەستبەجێ گیانی سپاردووە.
ت.پ