یەکێتی ڕاگەیاندنی ئازاد ڕێزلێنان دەبەخشێتە دوو ڕۆژنامەنووسی ئاژانسی ژنها

سەرۆکایەتی هاوبەشی یەکێتی ڕاگەیاندنی ئازاد، بە بۆنەی ڕۆژی ڕۆژنامەگەری کوردییەوە، بڕوانامەی ئازایەتی و پێزانینی بەخشییە دوو ڕۆژنامەنووسی ئاژانسی هەواڵی ژنان-ژنها

ناوەندی هەواڵ

 

بەبۆنەی ڕۆژی ڕۆژنامەگەری کوردییەوە کە دەکاتە ٢٢ی نیسانی هەموو ساڵێک، یەکێتی ڕاگەیاندنی ئازاد خەڵاتی شەهید مەزڵوم باکۆکی بەخشییە بەشێک لە ڕۆژنامەنووسان، هەروەها بڕوانامەی ئازایەتی و پێزانینی بەخشییە بریندارانی شەڕ و کەسوکاری شەهیدان.

 

لە نێویاندا دوو لە ڕۆژنامەنووسانی ئاژانسی هەواڵی ژن-ژنها بە ناوەکانی بیرجان یڵدز و رۆژبین ئه‌کین خەڵاتی ئازایەتی و پێزانینیان پێبەخشرا، لە پای ئەوەی لە ڕووماڵی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەری کانێ لە ساڵی ٢٠١٩دا بەهۆی ڕوماڵکردنەوە بریندار بوون.

مالڤا محەمەد و ژیان شێخۆ بە نوێنەری ئەو دوو ڕۆژنامەنووسە خەڵاتەکەیان وەرگرت، دواکەوتنی بەخشینی خەڵاتەکانیش بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و قەدەغەی هاتوچۆوە بوو کە ڕۆژنامەنووسان بیرجان و ڕۆژین نەیانتوانی لە حەسەکەوە بەرەو مەراسیمەکە بچن.

 

هەردوو ڕۆژنامەنووسەکەی ئاژانسی ژنها بەهۆی تۆپبارانی شاری حەسەکە لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە لە ٩ی تشرینی یەکەم/١٠ی ٢٠١٩دا بریندار بوون.

یەکێتی ڕاگەیاندنی ئازاد لە ساڵی ٢٠١٢دا دامەزراوە و هەموو ساڵێک خەڵاتی شەهید مەزڵوم باکۆک کە یەکەم ڕۆژنامەنووسە گیانی بەخشی لە شۆڕشی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە ساڵی ٢٠١٤، دەبەخشێتە کۆمەڵێک ڕۆژنامەنووس لەپای کار و تێکۆشانیان لە مەیدانی ڕاگەیاندندا.

 

ت.پ