ناگیهان ئاکارسەل لە کۆبانێ بەبیرهێندرایەوە

ژنانی شارەکانی کۆبانێ و تەبقا ناگیهان ئاکارسەلیان بەبیرهێنایەوەو بەڵێنیان دا کە ڕێبازەکەی بگرنەبەر و کارەکانی ژنۆلۆژی پەرەپێبدەن.

کۆبانێ

 

ناگیهان ئاکارسەل، ئەکادیمیست و ئەندامی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی کە ٣٠ ساڵی ژیانی خۆی لە پێناو بەدیهێنانی شوناس و ئازادی ژندا بەخت کرد، لە ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ لە هێرشێکی چەکداریدا لە شاری سلێمانی لە باشووری کوردستان لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە تیرۆرکرا.

 

ناوەندەکانی ژنۆلۆژی لە کانتۆنی تەبقا و فورات لە سێیەمین ساڵیادی شەهیدبوونیدام، ناگیهان ئاکارسەلیان بەبیرهێنایەوە.

 

بەبیرهێنانەوەکە کە لە هۆڵی ناوەندی کولتووری و هونەری باقی خدۆ ڕێکخرابوو، ژمارەیەکی زۆر لە ژنان و گەنجان و هەروەها ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدان، کۆنگرەی ستار، دەزگای ژنان، کۆمیتەی ژنان و زانکۆی کۆبانێ ئامادەی بوون.

 

بەبیرهێنانەوەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن دەستیپێکرد، دواتر  سارا خەلیل، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدانی کانتۆنی فورات وتاری پێشکەش کرد.

 

سارا خەلیل جەختی لەوە کردەوە کە خەون و میراسی ناگیهان ئاکارسال دەهێننە ژیانەوە، وتی: ئەوانەی پێشەنگ و درێژەدانیان بە پڕۆژەی ڕێبەر ئاپۆ داوە، ژنانن، بە سەدان ژن بەو هەنگاوەدا ڕۆیشتن و خەباتیان کرد و کاریان کرد بۆ ئەوەی بتوانن ئەم پڕۆژەیە تەواو بکەن لە ئەو ژنانەی کە جێپەنجەیەکی گەورەیان لەسەر پەرەپێدانی زانستی  ژنۆلۆژی بەجێهێشتووە، ئێمە ئیرادە و بەردەوامین بۆ دڵنیابوون لەم پڕۆژەیە، دەڵێین، خەون و میراسی ئەو ژنانە دەهێنینە ژیانەوە کە نەگەیشتنە ئەم ڕۆژانە.

 

پاشان بنەماڵەی شەهیدان و ئەندامانی ناوەندی ژنۆلۆژی وێڕای بەرزکردنەوەی دروشمی “شەهید نامرن” و “ژن، ژیان، ئازادی”، مۆمیان داگیرساند، دواتر سینەفزیۆنێک دەربارەی ژیان و گەشت و میراسەکەی نمایشکرا و هەمان ناوەڕۆک بە زمانی عەرەبی لەلایەن ویسام شەمەلی، ئەندامی ناوەندی ژنۆلۆژی تەبقا پێشکەشکرا.

 

هەروەها شارا عەبدۆ هۆنراوەی ناگیهان ئاکارسەلی بە ناوی "کەزییان من" پێشکەش کرد.

 

لە کۆتاییدا گروپی هەڵپەڕکێی شەهید دەلیلا نمایشیان کرد و بیرهێنانەوەکە بە دروشم کۆتایی پێهات.