کۆمیتەی هاوبەشی دیپلۆماسی کوردستانیان بە پەیامێک پشتگیری لە ڕێپێوانی ئازادی ژنان کرد

کۆمیتەی دیپلۆماسی هاوبەشی پارت و دامەزراوە سیاسییە کوردستانییەکان سڵاوی لە ڕێپێوانی ژنان کرد کە بە دروشمی "بە هیواوە بەرەو ئازادی ڕێپێوان دەکەین"، بەرەو ئەنقەرە بە ڕێکەوتوون و وتی: لە هەڵوێستی بە ئیرادەتان بۆ داهاتوویەکی ئازاد هێز وەردەگرین.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕێپێوانی تەڤگەری ژنانی ئازاد "تەژەئا" بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە پێنجەمین ڕۆژییدا بەردەوامەو چەندین دامەزراوە پشتگیری خۆیان بۆ ڕێپێوانەکە ڕاگەیاند. 

 

کۆمیتەی هاوبەشی دیپلۆماسی پارت و دامەزراوە سیاسییەکانی کوردستان سەبارەت بە ڕێپێوانەکە پەیامێکی پشتگیری بڵاوکردەوە. کۆمیتەکە ڕایگەیاند لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا ٣١هەمین کۆبوونەوەی خۆیان ئەنجامداوە و لە کۆبوونەوەکەدا ڕوانگەکانی چارەسەری قۆناغی نوێی پرسی کورد لە تورکیایان وەک کارنامەیەکی گرنگ هەڵسەنگاندووە. 

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ڕێپێوانی "بە هیواوە بۆ ئازادی ڕێپێوان دەکەین" لە ئامەدەوە بۆ ئەنقەرە دەستیپێکرد و وترا: هێزێکی مەزن لە هەڵوێستی بە ئیرادەتان بۆ داهاتوویەکی ئازاد وەردەگرین. لە چوار بەشی کوردستانیش ژنان بۆ ئازادی باجی قورسیان داوە و لەسەر ئەم بنەمایە بوون بە پێشەنگی مەزنترین تەڤگەرەکانی بەرخۆدان. ئەمڕۆ ژنانی کورد لە جیهاندا ناسراون و بۆ ئازادی نەوەتەییمان بوون بە سەرچاوەی هێزێکی مەزن. 

 

هیوادارین حکومەتی تورک بڕیاردەری، ئیرادە و بەرخۆدانی ژنانی کورد لە ڕێپێوانی ئازادی ببینێت؛ بۆ بەدیهێنانی ئازادی داواکراوە، هەنگاوی یاسایی و سیاسی پێویست بنێت. ئەم ڕێپێوانە بۆ ئازادی جەستەیی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجام دەدرێت. بە باوەڕمان بە پێوانەکانی 'ژن، ژیان، ئازادی'، دڵنیاین ئەم ڕێپێوانەی ئێوە سەردەکەوێت. لەگەڵ ڕێز و سڵاومان.

 

ئەو دامەزراوانەی ڕاگەیاندراوە هاوبەشەکەیان بڵاوکردەوە: 

کۆمیسیۆنی کاروباری دەرەوەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان 

پارتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان "یەنەکە" 

پارتی دیموکراتیکی کوردستانی ئێران "حدک-ئێران"

بزوتنەوەی گۆڕان 

پارتی یەکێتی دیموکراتیک "پەیەدە"

کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کوردستانیان لە ئەورووپا  "کەجەدەکە-ئە"

پارتی سۆسیالیستی دیموکراتی کوردستان "HSDK" 

پارتی یەکێتی دیموکراتیکی کورد لە سووریا "PYDK-S-El Wehde" 

پارتی ئیسلامی کوردستان "PIK"

ڕێکخراوی کوردستانی-پارتی کۆمۆنیستی ئێران "کۆمەڵە" 

تەڤگەری ژنانی کورد ئەورووپا "تەژەکە-ئە" 

فیدراسیۆنی ئێزدییەکانی کوردستان "NAV-YEK" 

یەکێتی سوریانەکانی ئەورووپا "E.S.U"

پارتی یەکێتی سوریانی-ڕۆژئاوا 

پارتی ژیانی ئازادی کوردستان "پژاک"

کۆمەڵەی دادپەروەری 

پارتی سەوزی کوردستان-ڕۆژئاوا 

پارتی زەحمەتکێشی کوردستان 

پارتی دیموکراتی کوردی سووریا "P.D.K.S"

پارتی چەپی دیموکراتی کوردی سووریا "P.Ç.D.K.-S"

پارتی دیموکراتی پاشڤڕەوی کورد "PDPK-S"

پارتی چەپی کوردی سووریا "PÇK-S" 

پارتی دیموکراتی کورد- سوری "PDK-S"

پارتی ڕزگاری کوردستان "PRK"

پارتی سەوزی کوردستان-ڕێکخراوی سەوزی کوردستانی ئەورووپا 

ڕێکخراوی دیموکراتیکی یارسان 

تەڤگەری نوژیانی کوردستانی سووریا "T.N.K.S" 

پارتی کۆمۆنیستی کوردستان "کەکەپە"

ئینستیتیوتی کوردی برۆکسل 

هاوپەیمانی ئێزدییەکانی سووریا "HÊS".