موکادەس کوبیلای ئازاد کرا

موکادەس کوبیلای، هاوسەرۆکی پێشووی شارەوانی ئاگری ئازاد کرا.

ناوەندی هەواڵ

 

موکادەس کوبیلای، هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتیکی گەلان "هەدەپە" لە شارەوانی ئاگری لە زیندانی ژنانی سنجان ئازاد کرا.

 

جگە لە دایکی موکادەس کوبیلای، سیری ساکیک ئەندامی پەرلەمانی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان، ڕێکخستنی ئەنقەرەی دەم پارتی و ژمارەیەکی زۆر لە ژنان بەخێرهاتنی کرد.

 

موکادەس کوبیلای قسەی کردو دڵتەنگی خۆی دەربڕی بۆ هاوڕێکانی کە لە زینداندان و وتی: لە کۆی ٩ هاوڕێ کە ماوەی ٣٠ ساڵە زیندانی دەکرێن، پێویستە پێنجیان ئازاد بکرێن، بەڵام بەداخەوە هەر ٦ مانگ جارێک ئازادکردنیان دوادەخرێت، هیوادارم دەستبەجێ ئەم نادادپەروەرییە لاببرێت و هاوڕێکانمان ئازاد بکرێن.