لەیلا زانا: ئیمراڵی ئیدی دوورگەی ئاشتیی و ئازادییە

لەیلا زانا، سیاسەتمەداری کورد دەڵێت: ئیدی بۆ ئێمە ئیمراڵی زیندان نییە، بەڵکو دوورگەی ئاشتی و ئازادییە.

ناوەندی هەواڵ

 

لەیلا زانا، سیاسەتمەداری کورد لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، پەیامێکی بڵاوکردەوە.

 

لە پەیامەکەدا لەیلا زانا سەرنجی خستووەتەسەر ئاهەنگەکانی جەژنی نەورۆز و دۆخی ئیمراڵی و نووسیویەتی: دوای ئەم نەورۆزە، ئیدی بۆ ئێمە ئیمراڵی زیندان نییە، بەڵکو دوورگەی ئاشتی و ئازادییەوە و دەبێت بەوشێوەیە بێت.