ئەرەن کەسکین: بەربەستی ئاشتی یاسا نییە بەڵکو ئیرادەی سیاسییە

جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی ئێستا لە تورکیا گرنگترە لە دەرکردنی یاسای نوێ، بەتایبەتی سەبارەت بە پرسەکانی وەک زیندانییە نەخۆشەکان، یەکسانی لەبەردەم یاسا و مافی هیوا.

ئەلیف ئاکگول

 

ئیستەنبوڵ- لە کاتێکدا نزیکەی ساڵ و نیوێکە پرسی کوردو پرۆسەی گواستنەوەی دیموکراتیکی بەردەوامە، چاوەڕوان دەکرێت دوای تەواوبوونی ڕاپۆرتی لیژنەی پەرلەمان، ڕەشنووسی یاسای تایبەت بەم پرۆسەیە بخرێتە بەردەم پەرلەمان.

 

لە کاتێکدا گفتوگۆکان سەبارەت بە زیندانیانی نەخۆش و سزادانی یەکسان بەردەوامن، دۆخی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان و مافی هیوای لە بەرنامەی کاردا ماوەتەوە.

 

"گەشبینی وریا زاڵە"

ئەرەن کەسکین، داکۆکیکاری مافەکانی مرۆڤ، ڕوونی دەکاتەوە، کە پێویستە چی بخرێتە ناو ڕەشنووسەکەوە و کام پرس پێویستە لە پێشینەی کارەکانیدا بێت، دەوڵەتی تورکیا لە یشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ەوە هیچ هەنگاوێکی نەناوە کە بە دەستپێکی پرۆسەی ئاشتی دادەنرێت، جێبەجێکردنی یاساکانی ئێستا زۆر گرنگە پێش دەرکردنی هەر ڕێسایەکی یاسایی نوێ بۆ دڵنیابوون لە پێشکەوتنی پرۆسەکە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، جێبەجێنەکردنی بڕیارەکانی دادگای دەستوری و دادگا نێودەوڵەتییەکان کێشەی سەرەکییە،بە نزیکەی ساڵ و نیوێکە لە ناوەڕاستی ئەم پرۆسەیەداین و هەر ناوێک بێت بۆ ئێمە پڕۆسەیەکی نوێی ئاشتییە، بەڵام یەکێکە کە لایەنێک هەنگاوی ناوە لەکاتێکدا لایەنەکەی تر هێشتا هەنگاوی نەناوە، بە سروشتیش ئەمە نەبوونی متمانە بە ئێمە دروست دەکات، چونکە ئێمە پێکهاتەی دەوڵەت و شێوازەکانی پێشووی دەزانین.

 

جەختی لەوە کردەوە، کە هەمووان بە وریاییەوە گەشبینن، ئێمە نامانەوێت دەستبەرداری ئەم هیوایە بین، بەڵام هیچ شتێک نابینین بۆ بەهێزکردنی، دەوترێت هەندێک هەنگاوی یاسایی دەگیرێتەبەر، بەڵام پێناچێت کۆدەنگییەکی زۆر لەسەر ئەم بابەتەش هەبێت.

 

“دەتوانرێت کێشەکان بەبێ یاسای نوێ چارەسەر بکرێن”

ئەرەن کەسکین ئاماژەت بە ئەنجامەکانی ڕاپۆرتی لیژنەی پەرلەماندا، وتی: گفتوگۆی ناڕوون لە دەوری پڕۆژە یاسا نوێیەکە هەیە، پێم وایە ئەگەر کۆماری تورکیا یاسا ناوخۆییەکانی خۆی بە شێوەیەکی کاریگەر جێبەجێ بکات، تەنانەت ئەوانەی کە ئێمە بە ناتەواوی دەزانین، پابەند بێت بەو ڕێککەوتنە نێودەوڵەتیانەی کە واژۆیان کردووە، دەکرا زۆرێک لە کێشەکان چارەسەر بکرێن بەبێ ئەوەی پێویستی بە یاسای نوێ هەبێت.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، لە دەستووری کۆماری تورکیادا هاتووە کە بڕیارەکانی دادگای دەستووری پابەندکەرن بۆ هەموو دامودەزگاکان، بەڵام کۆماری تورکیا لە ئێستادا تەنانەت بڕیارەکانی دادگای باڵای خۆی جێبەجێ ناکات.

 

ڕوونیشیکردەوە، لە ماددەی ٩٠ی دەستووردا ئەوەش هاتووە کە لە ئەگەری دروستبوونی ناکۆکی نێوان یاسای ناوخۆیی و نێودەوڵەتی، یاسای نێودەوڵەتی زاڵە، لەم حاڵەتەدا میکانیزمێک هەیە کە لەڕێگەیەوە یاسای نێودەوڵەتی ڕێگەمان بۆ خۆشدەکات لە هەموو بابەتێکدا، بۆ نموونە ڕێککەوتننامەی ئەوروپی بۆ مافەکانی مرۆڤ مسۆگەری ئازادی ڕادەربڕین و گردبوونەوە دەکات، کە ئەمەش بەسە، لانی کەم بەشێکی و تورکیاش واژۆی لەسەر کردووە، بەڵام پێچەوانەی ئەو مامەڵە دەکات و بڕیارەکانی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا جێبەجێ ناکات، کە ئێمە لایەنێکین لێی و ڕێککەوتنێکی پابەندکەرە، بە واتایەکی تر بێ یاسایی بە ڕادەیەک زاڵە کە ئێمە مامەڵە لەگەڵ دەوڵەتێک ناکەین کە ڕێز لە سەروەری یاسا بگرێت، بتوانین متمانەی پێ بکەین.

 

"دەبێت زیندانییەکان ئازاد بکرێن".

ئەرەن کەسکین جەختی لە یەکەمایەتی دان بە زیندانییە بەتەمەنەکان و نەخۆشەکان کردەوە و ڕایگەیاند، کە هیچ یاسایەکی نوێ پێویست نییە بۆ چارەسەرکردنی ئەم پرسە، هەروەها ئامانجی سەرەکیمان لەم پرۆسەیەدا ئازادکردنی زیندانیانی نەخۆشە،، بەگوێرەی داتاکانی پەیمانگای تەندروستی دەروونی زیاتر لە ١٥٠٠ زیندانی لە زیندانەکانی تورکیا بەدەست نەخۆشییە سەختەکانەوە دەناڵێنن، هەندێکیان حاڵەتی کوشندەیان هەیە، توشبووانی شێرپەنجەو نەخۆشی دڵ و نەخۆشی دەروونیش هەن، کە پێویست بە هیچ یاسایەکی نوێ ناکات لەم بارەیەوە.

 

ڕوونیشیکردەوە، ئەگەر زیندانییەکی نەخۆش دەستبەسەر بکرێت، دەتوانرێت بە ڕاپۆرت و فەرمانی دادگا ئازاد بکرێن، ئەگەر تاوانبار بوون، بە پشتبەستن بە ڕاپۆرتی پەیمانگای پزیشکی دادوەری و بڕیاری دادوەری سزای لەسێدارەدان دەتوانن ئازاد بکرێن، هەروەها پێویست بە یاسایەک ناکات بۆ ڕێکخستنی ئەمە بەڵام بە نموونەیەک وێنا دەخەمەڕوو.،فاتمە تۆکماک، زیندانییەکە بەدەست نەخۆشییەکی سەختی دڵەوە دەناڵێنێت لە ڕاپۆرتێکی ورددا کە ساڵانێک لەمەوبەر لەلایەن دامەزراوەی مافی مرۆڤەوە دەرچووە، تێیدا هاتووە کە ناتوانێت لە زینداندا بمێنێتەوە، پزیشکەکانیش دوودڵن لە نەشتەرگەریکردنی، پەیمانگای پزیشکی دادوەری لەم دواییانەدا ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، نەخۆشێک کە لە نەشتەرگەری دەترسێت، چمچۆن دەتوانێت لە زینداندا بمێنێتەوە.

 

"زیندانییە تاوانبارەکان ئازاد دەکرێن لەکاتێکدا زیندانیانی سیاسی ئازاد ناکرێن"

پارێزەر ئەرەن کەسکین جەخت لەوە دەکاتەوە، کە جیاوازییەکی زۆر لە نێوان زیندانیانی تاوانکاری و زیندانیانی سیاسیدا هەیە، لە ئێستادا زیندانیانی تاوانبار دوای تێپەڕاندنی تەنها بەشێکی زۆر کەم لە سزاکانیان ئازاد دەکرێن، بۆ نموونە لەگەڵ سەرهەڵدانی پەتای کۆڤید-١٩ کە گیانی زۆر کەسی لێ کەوتەوە، زیندانییە تاوانبارەکان ئازاد کران لە کاتێکدا زیندانیانی سیاسی ئازاد نەبوون، بە واتایەکی تر دەسەڵات کەسێکی زیندانیکراوی ئازاد نەکرد لەسەر نووسینی شتێک، لە کاتێکدا دزێک و کەسێکی ئازاد کرد کە هەموو جۆرە تاوانێکی قێزەونی ئەنجامدابێت.

 

"دەبێت یاسای دژە تیرۆر هەڵبوەشێتەوە"

پارێزەر ئەرەن کەسکین قتی هەڵوەشاندنەوەی یاسای دژە تیرۆر یەکێکی دیکەیە لە کارە لە پێشینەکانی، ئەم یاسایە سزاکان دوو هێندە دەکات، لە کاتێکدا یاسای سزادانی ئێستای تورکیا لە ئێستاوە بڕگەی ڕێکخستنی تاوانەکانی تێدایە، یاسای دژەتیرۆر بابەتێکە کە هەرگیز لە تورکیا باس ناکرێت. ئەم یاسایە کاتێک دەرچووە کە ماددەکانی ١٤١ و ١٤٢ی یاسای سزادانی تورکیا هەڵوەشێنرایەوە بەڵام لە سیستەمی یاسایی تورکیادا لە ئێستاوە تاوان لە چوارچێوەی یاسای سزادانی تورکیا ڕێکدەخرێت، ٠ێویست بە یاسای دژە تیرۆریزمی جیا ناکات، بەتایبەتی ئەگەر باس لە پرۆسەیەکی نوێی ئاشتی بکەین، یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دەبێت هەڵبوەشێتەوە، چونکە سزای زیادە دەسەپێنێت.

 

سەبارەت بەو ڕەشنووسی یاسایەی کە چاوەڕوان دەکرێت بخرێتە بەردەم پەرلەمان، ڕەخنەکانی تێدایە کە جۆرێک لە "تەوبەکردن" دەسەپێنێت، هەروەها ئێمە ئەو جۆرە ڕێساکردنە بە گونجاو نابینین، تەنانەت گومانم هەیە لە ئەگەری جێبەجێکردنی.

ئاماژەی بەوەشکرد، پڕۆژە یاسا نوێیەکە بەراورد دەکرێت بە ئەو یاسایەی لە سەردەمی شێخ سەعیددا دەرچووە و پێدەچێت لە ساڵی ٢٠٢٦دا هێشتا عەقڵیەتی دەوڵەت لە ساڵی ١٩٢٥دا گیربووبێت پێدەچێت خۆیان بە عەقڵی یاسای ڕێکخستنی گشتیەوە نوساون، کە بە تەواوی نالۆژیکییە.

 

جەختی لە گرنگی ئەو پڕۆسەیە کردەوە کە تورکیا پێیدا تێدەپەڕێت وتی: گرنگە لیژنەی پەرلەمانی ڕاپۆرتێکی ئامادە کردبێت، بەڵام پێویستە ئەو لایەنە سیاسیانەی کە ڕاپۆرتی لیژنەی پەرلەمانی واژۆیان کردووە، پرسیاری ئەوەش بکەن کە بۆچی بڕیارەکانی دادگای دەستووری و دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا جێبەجێ ناکرێن.

 

"مافی هیواداری ئەرکێکە"

ئەرەن کەسکین وتی: گفتوگۆکان سەبارەت بە مافی هیوا لە چوارچێوەیەکی کەموکوڕیدا بەڕێوەدەچن، مافی هیوا وەک ئەوەی چاکەیەک بێت باس دەکرێت، لەکاتێکدا ئەوە ئەرکێکە کە لە ڕێککەوتننامەی ئەوروپی بۆ مافەکانی مرۆڤدا جێگیرکراوە، تورکیا بەشێکە لەو بڕیارەمە، هاوکات دەرئەنجامی بڕیارێکی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپایە، کە تورکیاش لایەنێکە بۆی، کە تێیدا سزادراوە.

 

ئەرەن کەسکین جەخت لەوە دەکاتەوە، کە مافی هیوا "پێویستی پێدانی هیوایە بۆ مافی ژیان" بەو کەسانەی کە زیاتر لە ٢٥ ساڵ لە زینداندان، هەروەها دەتوانرێت ڕێکخستنە پێویستەکان بۆ ئەمە بکرێت، وەک ئازادکردنیان بێت یان باشترکردنی بارودۆخی زیندانەکانیان، بەڵام ئەوە تورکیایە کە دەبێت ئەو ڕێکخستنانە بکات، ئێمە وەک داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ باوەڕمان بە پێویستی ئازادکردنی هەموو زیندانیانی سیاسی هەیە.

 

"ئەگەر دەوڵەت بیویستایە، دەکرا لە نیو کاتژمێردا کۆمەڵگە ئامادە بکرێت"

ئاماژەی بەوەشکرد، لە چوارچێوەی گفتوگۆکردن لەسەر یاسای گوازراوەدا، جەختی لە یەکەمایەتیدان بە هەڵپەساردنی دادگاییکردنەکان و ئازادکردنی زیندانیانی سیاسی کردەوە، بێگومان یاسای گوازراوە لەم جۆرە پرۆسانەدا دەردەچن و لەم جۆرە قۆناغانەدا زۆر گرنگە هەموو دادگاییکردنەکان ڕابگیرێت و ڕێسایەک دەربکرێت کە تیایدا ئەو تۆمەتانە چیتر بە تاوان هەژمار نەکرێن، بەڵام ئەوەی دەوڵەت لێرەدا هەوڵی بۆ دەدات سەپاندنی ”تەوبەکردنە”، ئەمەش ناتوانێت بەرهەمی بیرکردنەوەیەک بێت کە باوەڕی بە یەکسانی و ئاشتی هەیە، یاسایەکی لەو شێوەیە قبوڵکراو نییە.

 

ئەرەن کەسکین، پارێزەرو داکۆکیکاری مافی مرۆڤ لە کۆتای قسەکانیدا وتی: لە پڕۆسەکانی ئاشتیدا، ئەم دادگاییکردنانە ڕادەگیرێن، هەموو زیندانیانی سیاسی ئازاد دەکرێن، تەنانەت فەڵەستین و ئیسرائیلیش بە شێوەیەکی هاوبەش زیندانییەکانیان ئازاد کردووە، بەڵام لێرەدا، ڕێبازێکی لەو شێوەیە پەیڕەو ناکرێ. دەوترێت دەبێت کۆمەڵگە ئامادە بێت، بەڵام لەم هەرێمەدا، ئەگەر دەوڵەت بیویستایە، دەکرا لە نیو کاتژمێردا کۆمەڵگە ئامادە بکرێت، ئاشتیی زۆر بە ئاسانی دەتوانرێت بەدەست بهێندرێت.