لەیلا زانا: ئیمراڵی ئیدی دوورگەی ئاشتیی و ئازادییە
لەیلا زانا، سیاسەتمەداری کورد دەڵێت: ئیدی بۆ ئێمە ئیمراڵی زیندان نییە، بەڵکو دوورگەی ئاشتی و ئازادییە.
ناوەندی هەواڵ
لەیلا زانا، سیاسەتمەداری کورد لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، پەیامێکی بڵاوکردەوە.
لە پەیامەکەدا لەیلا زانا سەرنجی خستووەتەسەر ئاهەنگەکانی جەژنی نەورۆز و دۆخی ئیمراڵی و نووسیویەتی: دوای ئەم نەورۆزە، ئیدی بۆ ئێمە ئیمراڵی زیندان نییە، بەڵکو دوورگەی ئاشتی و ئازادییەوە و دەبێت بەوشێوەیە بێت.