لە سۆران ژنێکی گەنج کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
ژنێکی گەنج لە شارۆچکەی سۆران خۆی خنکاند و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە.
ناوەندی هەواڵ
شەوی ڕابردوو، ١١ی ئەیلول، ژنێکی گەنجی بە ناوی م. ک. ک. تەمەن ١٨ ساڵ لە ژووری خۆی لە نهۆمی دووەمی ماڵەکەیاندا خۆی خنکاند، شێروان خالد، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی توندووتیژیی دژی ژنان، ڕایگەیاند کە کاتژمێر ٨:٠٠ی شەو لەلایەن نەخۆشخانەی گشتی ئاشتی بەشی توێکاری ئاگادارکراونەتەوە لە بوونی تەرمی ژنێکی گەنج، بە ناوی م. ک. ک. تەمەن ١٨ ساڵ و قوتابی، دانیشتووی گەڕەکی بەختیاری لە سۆران.
ئەو وتەبێژە وتیشی لە ژوورەکەی خۆیدا خۆی خنکاندووە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوە کە کراوەتەوە، پشکنین و هێڵکاریی شوێنی ڕووداو ئەنجام دراوە، هۆکاری خۆخنکاندنەکەی تا ئێستا نەزانراوە و کەسوکاری م. ک. ک. سکاڵایان لە دژی کەس نییە.
ت.پ