بەهۆی ڕووخانی دیوارەوە دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا

بەهۆى کەوتن و رووخانى دیوارێک لە هەولێر دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا و چەند منداڵێکی دیکەش برینداربوون.

ناوەندی هەواڵ

 

بە پێی ئەو زانیاریانەی دراوە بە میدیاکان، لەشارى هەولێر بەهۆى رووخانى دیوارێک دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا کە تەمەنیان لەنێوان ٣ بۆ ٥ ساڵانە .

 

ئاماژە بەوەکراوە،  ماڵەکە لە ناحیەى کەسنەزانی سەر بە پارێزگاى هەولێر و بەوتەى شایەتحاڵەکان لەکاتى یاریکردنى چوار منداڵ دیوارى ماڵەکە روخاوە و لەوێ دەستبەجێ دوو منداڵییان گیانیان لەدەستداوە و دووانى تریان بریندار بوون و لە نەخۆشخانەن.