لە سلێمانی ژنە کرێکارێکی نیپاڵی کۆتایی بە ژیانی هێنا
لە سلێمانی ژنێكی گەنجی نیپاڵی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا و هۆکارەکەی نەزانراوە.
سلێمانی
سەرۆکی ڕێکخراوی داکۆکیی لە کرێکارانی بیانیی، محەمەد هەژار، ڕایگەیاند نیوەڕۆی ئەمڕۆ ژنێکی ٣٥ ساڵ بە ناوی ڕاداما و بە ڕەگەز نیپاڵی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا، لە ئێستاشدا تەرمەکەی لە پزیشکی دادوەرییە.
پۆلیس لێکۆڵینەوە لە هۆکاری خۆهەڵواسینەکەی دەکات و بەردەوامن.
ئەمە لە کاتێکدایە بەیانی ئەمڕۆ تەرمی ژنێک بە کوژراوی کە پاشان سوتاندوویانە دۆزراوەتەوە، هەروەها لە ٤ی حوزەیراندا ژنێکی گەنجی ١٧ ساڵ بە ناوی فەخریە دەخیل ڕەشۆ لە کامپی خانکێ لە پارێزگای دهۆک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
ت.پ