لە شاری مەخموور سێ پێشەنگی کورد بەبیرهێندرانەوە
١٣ ساڵ بەسەر کۆمەڵکوژیی پاریس تێدەپەڕێت کە تێیدا سێ پێشەنگی کورد تیرۆر کران، بە سیمینارێک لە کامپی پەنابەرانی مەخموور بە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی عشتاریاد کرایەوە.
مەخموور
لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی "مەخموور"، بە پێشەنگایەتی ئەنجومەنی عشتار، ساکینە جانسز، فیدان دۆغان و لەیلا شایلەمەز، سێ پێشەنگی کورد کە لە ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ لە پاریس شەهید کران، بە سیمینارێک بەبیر هێندرانەوە، ئەندامانی دامودەزگاکان و دانیشتوانی کامپەکە بەشدارییان لە سیمینارەکەدا کرد.
سیمینارەکە لە ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدان بەڕێوەچوو. پێش دەستپێکردنی سیمینارەکە، بە خولەکێک ڕێز لە شەهیدانی ئازادیی کوردستان گیرا. دوای ڕێزگرتن مامۆستا زۆزان بیلەن سیمینارەکەی پێشکەش کرد.
"تا دادپەروەری پێکدێت ئێمە بەدوای دۆزی خۆماندا دەگەڕێین"
زۆزان بیلەن لە سەرەتای سیمینارەکەدا سەبارەت بە کۆمەڵکوژیی ٩ی کانوونی دووەم قسەی کرد و وتی: ئێمە لە یادی ١٣ ساڵەی کۆمەڵکوژی پاریسداین، سێ ژنی دیاری کورد لە پاریس بە شێوەیەکی دڕندانە شەهید کران، هەروەها ئەو دەوڵەتانە شەرمەزار دەکەین کە دەستیان لەم کۆمەڵکوژییەدا هەبووە و ئێمە بەدوای دۆزی خۆماندا دەڕۆین تا دادپەروەری پێکدێت.
"هاوڕێ سارا پێشەنگێێکی زیرەک بوو و پابەند بوو بە خەباتەکەیەوە"
زۆزان بیلەن باسی لە کەسایەتی سارا "ساکینە جانسز" کرد و لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: هەڤاڵ سارا پێشەنگێکی زیرەک بوو و تا کۆتایی پابەند بوو بە تێکۆشانی خۆیەوە، لە دڵی هەموو کوردێکدا جێگەیەکی دروست کردبوو کە پاڵەوانێکی وا لەبیر ناکرێت و هەمیشە لە دڵ و مێشکماندا دەژی کۆمەڵکوژی لەبەر ئەوەی دەوڵەتی فەرەنسا هیچ ناڕەزایەتییەکی نیشان نەدا، ئەمەش ئەوە دەردەخات کە ئەم دەوڵەتەش هاوبەشی ئەم تاوانەیە.
سیمینارەکە بە دروشمی ‘شەهید نامرن،" بژی سەرۆک ئاپۆ’، "ژن، ژیان، ئازادی’ کۆتایی هات.