لە کۆیە ژنێك پێیخۆشبوو بەتەنها ئاگری نەورۆز بکاتەوە

سەمیرە یاسین، ئەو ژنەی پێیخۆشبوو بەتەنها ئاگری نەورۆز بکاتەوە وتی: ئاواتە خوازم ئاگری نەورۆزی ئەمساڵ ببێتە كۆتایی هێنان بە كارە قێزونەكان كە لەناو كۆمەڵگەکەماندان.

شیا كۆیی

 

كۆیە_لە شاری كۆیە ژنێك بەناوی "سەمیرە یاسین" بەتەنها ئاگری نەورۆزی كردەوە، لە ڕێگەی سایتی نوژنها دەیەوێت پەیامێك بگەیەنێت بە بۆنەی هاتنی سەری ساڵی كوردی و نەورۆز.

 

سەمیرە یاسین، ژنەچالاكوانێكی شاری كۆیەیە ئەمڕۆ لە خەمی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنانەی لە چەند ڕۆژی رابردوو لە شاری هەولێر كە سێ ژن و پیاوێک كوژران هاوكات شەوی ١٩ی ئادار، لەسەید سادقی سلێمانی كورێك كوتایی بە ٥ ئەندامی خێزانەكەی هێنا، دەیەوێت بڵێت با بە كردنەوەی ئاگری نەورۆز كۆتایی بەهەموو دڵڕەقییەكان بهێنین وتی: من بەباشم زانی ئەمڕۆ بەتەنیا یادی نەورۆز بكەمەوە و پیرۆزبایی لەهەمو كوردان دەكەم لە هەر چوار پارچەی كوردستان، هیوادارم نەورۆز ببێتە سەركەوتن بۆ هەر چوار پارچەی كوردستان.

 

سەمیرە یاسین ئاماژەی بەوەشدا كە نیازی نەبوو ئاگری نەورۆز بكاتەوە و بەڵام بەباشی زانی ئەو ئاگرە ببێت بە پەیامێك بۆ ئەو كۆمەڵكوژیەی لەچەند ڕۆژی رابردوو ڕوویداو بووە مایەی دڵتەنگی وتی: بەڕاستی ئەوكارانە قێزەونن كە ڕۆژانە دووبارە دەبنەوە، گیانی ئەو قوربانیانە شادبێت.

 

لە کۆتایی قسەکانیدا وتیشی: هیوادارم لایەنی پەیوەندیدارو حكومەت بێنە سەرخەت چارەسەرێك بۆ ئەو كۆمەڵكوژیە دابنێن و تاوانباران لە زیندان بەخێو نەكەن، پێویستە بەزووترین كات بە سزای خۆیان بگەن تا خەڵكانی دیكە چاویان لێنەكەن، ئاواتە خوازم ئاگری نەورۆزی ئەمساڵ ببێتە كۆتایی هێنان بە كارە قێزونەكان لەناو کۆمەڵگەکەماندا.