ئەنجومەنی ژنانی تەڤ-دەم کۆنگرەی خۆی بە هەڵبژاردن کۆتایی پێهێنا

ئەنجومەنی ژنانی تەڤگەری کۆمەڵگەی دیموکراتیک (TEV-DEM) یەکەمین کۆنگرەی خۆی بە هەڵبژاردنی ئەنجومەن کۆتایی پێهێنا.

حەسەکە 

 

ئەنجومەنی ژنانی تەڤگەری کۆمەڵگەی دیموکراتیک تەڤ-دەم بە دروشمی "ژنانی ڕێکخراو زامنی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیکن"، یەکەمین کۆنگرەی خۆی لەسەر ئاستی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەست، کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دەستیپێکرد و بە هەڵبژاردنی ئەنجومەنیش کۆتایی هات.  

 

کۆنگرەکە لە هۆڵی سەردم لە شاری حەسەکە بەڕێوەچو، ٣٧٥ ژن کۆبوونەوە و دیدگاکانی  ڕێبەری گەلی کورد و بارودۆخی ژنان و کارەکانیان لە ماوەی ساڵێکدا تاوتوێ کرد.  

  

"خەباتی ژنان میراسێکی مێژوویی هەیە" 

دوابەدوای وتاری فۆزا یوسف، ئەندامی ئەنجومەنی پارتی یەکێتی دیموکراتیک (پەیەدە)، بێریڤان خالید، ئەندامی هەماهەنگی کۆنگار ستار پیرۆزبایی بەستنی کۆنگرەی کرد و بە یەکێک لە دەستکەوتە پیرۆزەکانی شۆڕشی ژنان پێناسەی کرد و وتی: ژنانی کورد ساڵانێکە خەبات دەکەن، خۆیان ڕێکدەخەن و دەستکەوتەکانی خۆیان دروست دەکەن میراسێک کە لە سەردەمی ڕژێمی بەعسدا بە نهێنی کارەکانیان ئەنجامداوە، کردەوەکان دژی ژنان بێڕەشتیین، بۆیە ئاستی خەبات دژی ئەم کارانە بەرز دەکەینەوە و ڕێکخراوەکەمان فراوانتر دەکەین. 

 

"ئێمە لە تەنیشت فیداکاریی شەڕڤانە ئازاکانمان دەوەستینەوە" 

بێریڤان خالید سەرنجی بۆ بانگەوازی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان، ڕاکێشا و وتی: بە ڕێکخستن و زانیاری خۆمان بۆ ئەم بانگەوازە دەوەستینەوە، ئەنجومەنی ژنانی تەڤگەری کۆمەڵگەی دیموکراتیک دەبێتە مایەی هێز و ئیرادە بۆ هەموو ژنان. 

  

پاشان، جەواهیر عوسمان، ئەندامی ئەنجومەنی ژنانی بنەماڵەی شەهیدان جەختی لەوە کردەوە کە ئەو هەنگاو و دەستکەوتانەی کە بەدەست هاتوون بە فیداکاری و کاری بەنرخ بەدەست هاتوون و وتی: هێڵەکەمان هێڵێکی بەنرخ و پیرۆزە، بە خوێنی شەهیدان بونیاد نراوە. دەستکەوت و ڕێکخستنی ئێمە لە سایەی ئەوانەوەیە. بۆیە بارگرانیمان زۆر قورسە ئەگەر بمانەوێت بین شایەنی کار و قوربانیدانی پێشەنگەکان و پیرۆزەکانە. 

 

"گۆڕینی بیر ئەرکێکی بنەڕەتییە"

هەروەها نورشان فەرحۆ، ئەندامی ئەنجومەنی ژنانی تەڤ-دەم قسەی کرد و جەختی لەوە کردەوە کە ئامانجی ئەنجومەنەکە ڕێکخستن، یەکگرتوویی و یەکڕیزیی ژنانە، و وتی: ژنان لە هەموو بوارەکاندا ڕۆڵێکی گرنگیان هەبووە، لە مامۆستاوە تا پزیشک، پارێزەر، کرێکار، ڕۆشنبیر، داکۆکیکار و سیاسەتمەدار، هەمووان جێگەی خۆیان گرتووە. ژن بناغەی کۆمەڵگایە، بۆیە بوونی ئەوان لە هەموو بوارێکدا دەتوانین کۆمەڵگایەکی ئازاد و دیموکراتیک بونیاد بنێین ئاستی خەبات و ڕێکخستنی خۆمان لەسەر بنەمای بیر و بیرۆکەی ڕێبەری گەلی کورد بەرز دەکەینەوە تا هەموو ژنان و کۆمەڵگا لە هۆشیاری پیاوسالاری ڕزگاریان دەبێت و دەگەڕێنەوە بۆ سروشتی ڕاستەقینەی خۆیان. 

  

لە کۆتاییدا سینەفزیۆنێک سەبارەت بە کار و چالاکییەکانی ئەنجومەنی ژنان بۆ ماوەی ساڵێک پێشکەش کرا و گفتوگۆی لەسەر کرا. کۆنگرە بە خوێندنەوەی سیستەمی ناوخۆی ئەنجومەن و هەڵبژاردنی لۆگۆی ئەنجومەن و هەڵبژاردنی ئەنجومەنی ژنانی تەڤ-دەم کە لە ٥٠ ژن پێکهاتووە، کۆتایی هات. 

  

کۆنگرەکە بە دروشمی "ژن، ژیان ،ئازادی" کۆتایی هات.