لە کەرکوک سەنتەرێکی تایبەت بە ژنانی زیانبەرکەوتووی توندوتیژی داخرا

سەنتەری پەنا لە كەركوك کە تایبەت بە ژنانی زیانبەرکەوتووی توندوتیژی بو و ببوە پەناگەیەك بۆ ژنانی هەڕەشەلێكراو دوای ٢٠ ساڵ کارکردن داخرا.

ناوەندی هەواڵ

 

سەنتەری پەنا لە كەركوك کە تایبەت بە ژنانیزیانبەرکەوتووی توندوتیژی بو و ببوە پەناگەیەك بۆ ژنانی هەڕەشەلێكراو، داخرا.

 

لەبارەی هۆکاری داخرانی سەنتەرەکە، ئاوێزان نوری، لێپرسراوی سەنتەری پەنا، لە فەیسبوکی خۆی نوسیویەتی: كێشەی دارایی و رۆتینی حكومەت هۆكار بوو، سەنتەرەکە لە چەند ساڵی رابردوودا گرفتی کەمبوونەوەیەکی مەترسیداری پاڵشپتی داریی هەبوو و وایلێهاتبو پێداویستیە سەرەتاییەکانیش دابین نەدەکرا، جگە لەمە داواکارییە رۆتینییە زۆرەکانی حکومەت، کات و وزەی زۆری ستافەكەی بۆ كارگێڕی دەبرد، ئەمانە وایانكرد نەتوانین وەک پێویست بە ئازادی و کاریگەریی کار بکەین.

 

پەنا یەكێكە لەو سەنتەرانەی دوابەدوای روخانی رژێمی بەعس لە كەركوك و بەدیاریكراوی لە ساڵی ٢٠٠٤دا بۆ ژنانی زیانبەرکەوتووی دەستی توندوتیژی دامەزراو بووە پەناگەیەكی بۆ ژنانی هەڕەشەلێكراو، هەروەها پێدانی رێنمایی کۆمەڵایەتی یەكێك بوو لە خزمەتگوزارییەكانیان.