لە "هاوسەرگیری یاسایی"ەوە بۆ یاسایدان بە چەوساندنەوە

چەمکی "هاوسەرگیری یاسایی" بۆ پاساوهێنانەوە بۆ چەوساندنەوەی ژنان و منداڵانی کچ و گۆڕینی بۆ کاڵا لە ژێر بەرگی ئایینی و یاساییدا، لە نەبوونی چاودێری و دادپەروەریدا بەکاردێت.

نەسیم ئەحمەدی

 

کرماشان- زاراوەی وەک "ڕێککەوتنی یاسایی"، "دەستگیرانی یاسایی" و "هاوسەرگیری یاسایی" لە زۆرێک لە کۆمەڵگەکاندا بەکاردەهێنرێن بۆ ئەوەی یاساییەکی ئایینی بدرێت بەو پەیوەندیانەی کە لە بنەڕەتدا مامەڵەی خاوەندارێتی یان ئاڵوگۆڕی ژنانیان تێدایە، ئەم دەستەواژانە کە بڕیارە شکۆمەندی مرۆڤ بپارێزن، لە هەندێک چوارچێوەدا دەگۆڕدرێن بۆ ئامرازێک کە هەڵاواردن بەردەوام دەکات و پەیوەندییە نایەکسانەکان دادەپۆشێت، ژنان بچووک دەکەنەوە بۆ بوونگەلێک کە دەکەوونە ژێر دەسەڵاتی پیاوانەوە.

 

لە چوارچێوەی "یاسایی"دا، ژنان وەک تاکێکی سەربەخۆ و خاوەن مافی یەکسان مامەڵەیان لەگەڵدا ناکرێت، بەڵکو وەک خاوەندارێتی یان بەکارهێنان مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت، "یاسای" وەک پاساوێکی ڕەوشتی بۆ ئەم نایەکسانییە بەکاردێت، هەروەها ئەم چەمکانە لەبری مسۆگەرکردنی دادپەروەری و ڕێزگرتن، بۆ چەسپاندنی پێکهاتە کۆمەڵایەتییەکان کە ئیرادەی ژنان بەدەر دەکەن و دەیانخەنە ژێر ڕێگەپێدان و ڕەزامەندی پیاوانەوە.

 

ئەم زمانە کاتێک بۆ پاساوهێنانەوەی ستەمکاری بەکاردەهێنرێت، بەشدارە لە شاردنەوەی بناغەی هەژموون و نەخشەی پەیوەندییەکان بەرهەم دەهێنێتەوە کە ژنان پەراوێز دەخەن و لە ژێر پەردەی یاسای ئایینیدا ئازادییان بەرتەسک دەکەنەوە، بۆیە سەرلەنوێ سەیرکردنەوەی ئەم چەمکانە پێویستییەکی بەپەلەیە بۆ بونیادنانی پەیوەندییە مرۆییەکان لەسەر بنەمای یەکسانی و ڕێزگرتنی یەکتر، نەک لەسەر خاوەندارێتی و ملکەچبوون.

 

لە سیستەمێکی وەهادا "یاسای" وەک ئامرازێک بۆ گەیشتن بە دادپەروەری بەکارناهێنرێت، بەڵکو دەبێتە ئامرازێک بۆ بەرهەمهێنانەوە و چەسپاندنی دەسەڵات، دەسەڵاتێک کە ژنان لە بەشداری چالاکانە دوور دەخاتەوە، دەیانگۆڕێت بۆ بوونەوەری ژێردەستە نەک بریکار، ئەو زاراوانەی کە بەناوی یاسایەوە بەکاردەهێنرێن، لەڕێگەی دووبارەبوونەوەیانەوە لە وتاری ڕۆژانە و کولتووری گشتیدا، وردە وردە وەک بەشێک لە ڕاستی کۆمەڵایەتی چەسپاو دەبن، تا بە تێپەڕبوونی کات دەبنە دۆگمای بێ گومان.

 

لەم هەلومەرجەدا، بە کاڵاکردنی جەستە و هەست و ژیانی ژنان دەبێتە پراکتیزەیەک کە لە مۆری "یاسای"دا پۆشراوە، کە بەرگری لە ڕەخنە و لێپرسینەوە پێدەبەخشێت، بەم شێوەیە زمانی ئایینی بۆ جوانکردنی پەیوەندییە نایەکسانەکان و بەردەوامکردنی جیاکاری و بەخشینی جۆرێک لە ڕەوشتی دروستکراو بەو پراکتیزانە بەکاردەهێنرێت کە بەناوی چاکەوە شکۆمەندی ژنان پێشێل دەکەن.

 

لە ناوچە جیاوازەکانی ئێران ڕۆژانە ژمارەیەکی زۆر لە منداڵانی کچ لە ژێر پەردەی "هاوسەرگیری یاسای" لە شوێنەکانی سەرپەرشتی دامودەزگا فەرمییەکان پێشکەش دەکرێن، وەک ئەوەی کاڵایەک بن کە دەبێ ئاڵوگۆڕ بکرێن، یەکێک لە دیارترینی ئەم پلاتفۆرمانە ماڵپەڕی هاوسەرگیری "ئادەم و حەوا"یە، کە زانیاری کەسی منداڵانی کچ  پیشان دەدات، بە شێوەیەکی کاریگەر بۆتە بازاڕێکی کراوە بۆ هاوسەرگیری لەگەڵ منداڵانی کچی خوار تەمەن ١٨ ساڵ، کە ئەمەش ڕیکلامەکان منداڵانی کچی تەمەن ١٣ ساڵ لەخۆدەگرن.

 

ماڵپەڕەکە لە ساڵی ٢٠١٨ بە ئامانجی ڕاگەیەندراوی "ئاسانکاری هاوسەرگیری"، "بەرەوپێشبردنی نێوەندگیری هاوسەرگیری" و "فراوانکردنی بازنەی هاوسەرگیری یاسای و پێکهێنانی خێزان لەسەر بنەمای فێرکارییە ئیسلامییەکان" دەستیپێکردووە، بەڵام لە ڕاستیدا بووەتە ئامرازێک بۆ دەستگەیشتن بە نبداڵانی کچ بە ئاسانی بۆ هاوسەرگیری یان مەبەستی دیکە، ئەمەش پێشێلکردنی ئاشکرای مافەکانی منداڵان و شکۆمەندی مرۆڤە، ئەم سیستەمە لەبری پاراستنی منداڵانی کچ، بەشدارە لە یاسایدان بە چەساندنەوەیان و ڕێگە خۆش دەکات بۆ ئەو پراکتیزانەی کە هەڵاواردن و توندوتیژی پێکهاتەیی دژی منداڵانی کچ بەردەوام دەکەن.

 

ئەم ڕێڕەوە نەک هەر نوێنەرایەتی پێشێلکارییەکی ئاشکرای مافەکانی منداڵان دەکات، بەڵکو ڕەنگدانەوەی کەموکوڕییەکی قووڵە لە پێکهاتە کۆمەڵایەتی و یاساییەکاندا کە لەبری پاراستنی منداڵان، ئاسانکاری بۆ چەوساندنەوەیان دەکات، لە نەبوونی چاودێری کاریگەر و ڕوونی یاسایی، ئەم ماڵپەڕانە دەبنە کەرەستەیەک کە یاساییەکی دروستکراو دەدات بە توندوتیژی سێکسی دژی منداڵان، لە ژێر پەردەی "هاوسەرگیری یاسای"، کە لەلایەن کۆمەڵگە و ئایینەوە قبوڵ دەکرێت سەرەڕای ئەوەی کە شێوازێکی ڕوونە لە خراپ بەکارهێنان و پێشێلکردنی شکۆمەندی مرۆڤ.

 

بە وردبوونەوە لەم دیاردەیە وەک درێژکراوەی ڕوانگەیەکی ئامرازیی بۆ ژنان و منداڵانی کچ ڕوون دەبێتەوە، کە لەلایەن هەندێک پێکهاتەی فەرمی و کولتوورییەوە بەردەوام بووە، ناسنامەیان نەک لەسەر بنەمای تاکایەتی و ماف، بەڵکو بەپێی ڕۆڵی نەریتی و ملکەچبوون بۆ ئیرادەی مرۆڤەکان پێناسە دەکرێت، لەم چوارچێوەیەدا منداڵانی کچ لە مافی هەڵبژاردن و خوێندن بێبەش دەکرێن و وەک ئامرازێک بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی دەسەڵات لەناو خێزان و کۆمەڵگەدا بەکاردەهێنرێن، ئەو چەمکانەی کە جیاکاری یاسای دەدەن، بەرهەم دەهێنرێنەوە و منداڵانی کچ لە ژێر ناوی نوێدا ئاڵوگۆڕ دەکرێن تەنها لەبەر ئەوەی مێینەن.

 

ماڵپەڕە ئۆنلاینەکان کە پەرە بەو شتانە دەدەن کە پێی دەوترێت "هاوسەرگیری هەمیشەیی"، زۆرجار لەلایەن ئەو لایەنانەی کە پەیوەندییان بە دەسەڵاتەوە هەیە، سەرپەرشتی دەکرێن، کە نوێنەرایەتی دەرکەوتنێکی مۆدێرن دەکەن لە چەوساندنەوەی سێکسی سیستماتیکی منداڵانی خوار تەمەنی یاسایی، هەروەها تەمەنی گەنجیان لە هەندێک تاکدا ئارەزووی لادان دەوروژێنێت، کەموکوڕییەکی بنەڕەتی لە تێگەیشتن لە هاوسەرگیریدا ئاشکرا دەکات، دەیگۆڕێت بۆ ئامرازێک بۆ زاڵبوون و کۆنترۆڵکردن نەک پەیوەندییەکی مرۆیی لەسەر بنەمای ڕێز و یەکسانی.

 

گەڕانێکی سادە لە هەندێک لە سایتەکانی هاوسەرگیری ئۆنلاین بژاردەیەک ئاشکرا دەکات کە بە پلەی یەکەم منداڵانی کچی تەمەن ١٣ بۆ ١٥ ساڵان دەگرێتەوە، ئەو منداڵانەی کە بەڕواڵەت ناویان تۆمارکردووە بۆ هاوسەرگیری هەمیشەیی، لە کاتێکدا هاوسەرگیری هەمیشەیی لەم تەمەنەدا خۆی ڕەخنەی زۆری لێدەگیرێت، بەڵام ئەوەی لە ڕاستیدا لە پشت ئەم ڕیکلامانەدا دەردەکەوێت هاوسەرگیرییەکی هەمیشەیی نییە، بەڵکو بەرگێکە بۆ هاوسەرگیری کاتی.

 

زۆرێک لەو سایتانە خۆیان وەک ئەوە دەردەخەن کە لە "یاسای ئیسلامی"دا کاردەکەن، تەمەنی یاسایی هاوسەرگیری وەک "هێڵی سوور" دەناسێنن، بەڵام ئەم دروشمە بە کردەوە پێشێل دەکرێت، بەو پێیەی منداڵی کچ بچووکتریش ڕێگەیان پێدەدرێت ناوی خۆیان تۆمار بکەن، ئەم ماڵپەڕانە ژینگەیەک دروست دەکەن کە ئاسانکاری بۆ مامەڵەکان دەکات کە تێیدا منداڵان وەکو کێبڕکێیەکی نرخ مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.

 

بەپێی ئەو یاسایانەی لە وڵاتدا کارپێکراون، منداڵانی کچی تەمەن ١٣ ساڵ دەتوانن هاوسەرگیری لەگەڵ پیاوانی تەمەن ٥٠ ساڵدا بکەن، هەندێک لە دەسەڵاتە ئایینییەکان نەک هەر ناڕەزایەتی دەرنابڕن بەڵکو چالاکانە هانی ئەم جۆرە هاوسەرگیرییە دەدەن، ئەم ڕاستیە پرسیاری بنەڕەتی لەبارەی مافی منداڵان و ئەخلاقی گشتی و ڕۆڵی دامەزراوە ئایینی و حکومییەکان لە بەردەوامکردنی ئەو کارە زیانبەخشانەدا دەوروژێنێت کە هەڕەشە لە شکۆمەندی و داهاتووی منداڵان دەکەن.

 

لە ڕاگەیەندراوێکی گفتوگۆیاویدا، پیاوێکی ئایینی ئێران بانگەشە بۆ "خێراکردنی هاوسەرگیری منداڵانی کچ لە تەمەنێکی بچووکدا" دەکات و جەختی لەوە کردەوە، کە "پێویستە هاوسەرگیری لە قۆناغی ناوەندیدا ئەنجام بدرێت" چونکە وەک خۆی وتی: منداڵانی کچ تەمەن ١٣ ساڵ دەیانەوێت هاوسەرگیری بکەن، ئەم بۆچوونە ڕوانگەیەکی پاوانخوازانە بۆ ژنان بەرجەستە دەکات، کە ڕەگێکی قووڵی لە هەندێک پێکهاتەی ئایینی و کولتووریدا داکوتاوە، هەروەها ڕۆڵیان کورت دەبێتەوە بۆ ڕۆڵێکی بەرامبەر کە مرۆڤایەتی و مافە تاکەکەسییەکانیان پشتگوێ دەخات.

 

لە ژێر ئەم ڕوانگەیەدا، ژنان کورت دەکرێنەوە بۆ کاڵایەک کە نمایش دەکرێن و ئاڵوگۆڕ دەکرێن، لە ماڵپەڕی ئۆنلاینەکاندا دەخرێنە بازاڕەوە و لە بازاڕێکدا پێشکەش دەکرێن کە پیاوان زاڵن، ئەم سیستەمە لە منداڵییەوە ئاسانکاری دەکات بۆ چەوساندنەوەی سێکسی منداڵانی خوار تەمەنی یاسایی لە منداڵییەوە لە ڕێگەی یاسای پیاوسالارییەوە کە یاساییەکی دروستکراو بەم کارە دەبەخشێت، یاساگەلێک کە ئامانجیان پاراستنی منداڵان نییە بەڵکو خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی سیستەمەکانی هەژموون دەکەن.

 

ئەم ڕاستیە نەک هەر گوزارشت لە کەموکوڕییەکی یاسایی دەکات، بەڵکو قەیرانێکی ڕەوشتی قووڵیش دەردەخات، کە یاسای ئایینی بۆ پاساوهێنانەوەی ئەو پراکتیزانە بەکاردەهێنرێت کە شکۆی منداڵانی کچ پێشێل دەکەن و ملکەچبوونی ژنان لە سەرەتای ساڵانی سەرەتاییەوە بەردەوام دەکەن، ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم نموونەیە پێویستی بە پێناسەکردنەوەی هاوسەرگیری و شکۆمەندی مرۆڤ هەیە، لە لۆژیکی خاوەندارێتی و باڵادەستی تێپەڕین.

 

بەردەوامی ئەم ڕێبازە نەک هەر دەبێتە هۆی پێشێلکردنی مافەکانی تاک، بەڵکو هەڕەشە لەو بەها ئەخلاقییانە دەکات کە کۆمەڵگە لەسەریان دامەزراوە و متمانەی گشتی بە چەمکەکانی دادپەروەری و شکۆمەندی مرۆڤ سست دەکات، کاتێک ئەو کارانەی کە مافی ژنان و منداڵان پێشێل دەکەن بە یاسایی دەکرێن، یاسا لە ئامرازێکی پاراستنەوە دەگۆڕێت بۆ ئامرازێک بۆ بەردەوامکردنی چەوساندنەوەی.

 

بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم ڕاستیە، پێداچوونەوەی هەمەلایەنە بە یاساکانی هەنووکەیی، لەگەڵ ڕەخنەی بوێرانەی ئەو نەریتانەی کە زیان بەرهەم دەهێنن و بەردەوامی دەکەن، دامەزراندنی وتارێک لەسەر بنەمای یەکسانی و مافی مرۆڤ، شتێکی بنەڕەتییە، تەنها لە ڕێگەی ئەم هەنگاوانەوە دەتوانین کۆمەڵگەیەک بونیاد بنێین کە وەک تاکێکی ئازاد و خاوەن ماف مامەڵە لەگەڵ ژن و منداڵدا بکات نەک وەک ئامرازی ئاڵوگۆڕ یان کۆنترۆڵکردن و شکۆمەندی مۆڤییان بۆ بگەڕێنێتەوە، دوور لە لۆژیکی خاوەندارێتی و ژێردەستەیی.