لە خورماتوو ژنێک بە تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراوەوە گیانی لەدەستدا
پۆلیسی خورماتوو ڕایگەیاند بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکەوە ژنێک گیانی لەدەستدا و چەند ئەندامێکی خێزانەکەشی بریندار بوون.
ناوەندی هەواڵ
لە گوندی زەنجلی شارۆچکەى خورماتوو سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین، پۆلیشی شارۆچکەکە ڕایگەیاند بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراو بە ئۆتۆمبێلی خێزانێکی دانیشتووی گوندەکەدا لەکاتی چوونیان بۆ سەر زەوییە کشتوکاڵیەکانیان ژنێک گیانی لەدەستدا و دوو پیاو و منداڵێکی ئەندامی خێزانەکەشی برینداربوون و گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی گشتی خورماتوو بۆ چارەسەرکردنیان.
پۆلیش ئەوەشی خستەڕوو کە گومان دەکەن بۆمبەکە لەلایەن چەتەکانی داعشەوە چێندرابێت، چونکە ماوەیەک لە سنوری ئەو گوندانە جموجۆڵی زۆریان دەست پێکردووە.
ت.پ