جێنین پلاسخارت هێرشەكەی سەر هەولێر ئیدانە دەكات
جێنین پلاسخارت نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق لەبارەی هێرشەکەی شەوی رابردووی سەر هەولێر دەڵێت: "ئەو کردارانە وڵاتەکە بەرەو ئاڕاستەیەکی نادیار دەبات و گەلی عێراق باجی ئەم ئاڵۆزیی و هێرشانە دەدات".

ناوەندی هەواڵ
جێنین پلاسخارت لە تویتێکدا لە تویتەری فەرمی خۆی نوسیویەتی، "ئەم هێرشە بەردەوامانە، وەک ئەوەی دوێنێ شەو بۆ سەر هەولێر کە دووبارە بوونەتەوە، سووکایەتیکردنە بە سەروەریی یاسا".
لە تویتەکەدا کە ئیدانەی ئەو هێرشەی کردوە، ڕاشیگەیاندوە، نابێت میلیشاكان ببنە هەڕەشە بۆ سەر دەوڵەت.
کاتژمێر ١١:٣٠ خولەکی شەوی ڕابردوو ٦ی تەمووزی ٢٠٢١، بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیی بۆمبڕێژکراو هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و هیچ زیانێکی گیانی و ماددی نەبووە، تەنها ئاگر لە پووش و پاوانی سنورەکە کەوتەوە و توانرا بە زویی کۆنتڕۆڵ بکرێت.