ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی پشتیوانی بۆ بەپارێزگا بوونی ھەڵەبجە دەربڕی

ئەمڕۆ پێنجشەممە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەکۆبونەوەیەکی نائاساییدا دەنگیدا لەسەر تەواوکردنی رێکارەکانی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لەلایەن حکومەتی عێراق.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەکۆبونەوەیەکی نائاساییدا دەنگیدا لەسەر تەواوکردنی رێکارەکانی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لەلایەن حکومەتی عێراق.

ناوەندی هەواڵ

 

ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەکۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند، ئامانج لەبڕیارەکەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ ئەوەیە حکومەتی عێراق لەڕوی یاساییەوە دەستبکات بە مامەڵەکردن لەگەڵ پارێزگای هەڵەبجە وەک 19 هەمین پارێزگای عێراق، هەروەها بودجە و پڕۆژەی ستراتیژی بۆ جێبەجێ بکات.

 

وتیشی:" پارێزگای ھەڵەبجە شایستەی پشتیوانییە، چونکە خاوەن قوربانییە و پێویستە بودجەی پێویستی بۆ تەرخان بکرێت.


سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێـانی داواشیکرد، ھیچ پۆستێکی بە وەکالەت لەو پارێزگایە نەمێنێت، نیگەرانیشی دەربڕی لە ئامادە نەبوونی پارێزگاری ھەڵەبجە و جێگرەکەی لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیدا