لە جیهاندا ٧٣٣ ملیۆن کەس ڕووبەڕووی برسێتی بوونەتەوە

بەپێی ڕاپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ساڵی ٢٠٢٣دا تەنانەت ئەگەر خۆراکی پێویست هەبێت بۆ هەموو تاکێک لە جیهاندا، هێشتا ٧٣٣ ملیۆن کەس ڕووبەڕووی برسێتی بوونەتەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕاپۆرتی ڕێکخراوی خۆراکی جیهانی نەتەوە یەکگرتووەکان دەریخستووە کە لە ساڵی ٢٠٢٣دا ٧٣٣ ملیۆن کەس لە جیهاندا ڕووبەڕووی برسێتی بوونەتەوە و لە برسێتیدا دەژین، بەگوێرەی ژمارەی دانیشتووانی جیهان، ئەم ژمارەیە لە ٩% دەکات، داتاکان دەریدەخەن کە بەرەنگاربوونەوەی قەیرانی برسێتی پاشەکشەی کردووە.

 

لەو کارانەی کە لە ساڵی ٢٠١٩ ئەنجام دراون، ژمارەی ئەو کەسانەی لە لێواری برسێتیدا دەژین، بۆ ٥٨١ ملیۆن کەس کەمکراوەتەوە، بەڵام دوای ساڵێک لەگەڵ دەستپێکردنی پەتای کۆرۆنا، کەمیی لە دابینکردنی خۆراکدا هەبووەو قەیرانی ئابووری لە زۆرێک لە وڵاتان ڕووبەڕووی برسێتی بوونەتەوە، بەپێی دوایین ڕاپۆرت برسێتی ئێستا هۆکاری زۆری هەیە گرنگترین هۆکارەکانیش بریتین لە شەڕ، وشکەساڵی، لافاو و ڕووداوەکانی تری کەشوهەوا.

 

ژمارەکە زیاد دەکات

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە پەیامی ڤیدیۆیی خۆیدا لەسەر ئەو بابەتە، تیشكی خستەسەر کێشەکانی وەک برسێتی، خۆراک، نەبوونی باوەڕ و کەمی خۆراک و ئەو ڕاستییە ڕاکێشاوە کە قەیرانی بەدوای خۆیدا هێناوە، هەروەها لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە لە ساڵی ٢٠٣٠ لە سەرانسەری جیهاندا ٥٨٢ ملیۆن کەس کەمتر خۆراک دەخۆن و پێشبینیش دەکرێت نیوەی ئەو کەسانە لە ئەفریقا بژین.

 

"پێویستە هەوڵی زیاتر بدرێت"

سیندی مەککەین، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ڕێکخراوی خۆراکی جیهانی لە هەڵسەنگاندنەکانیدا سەبارەت بە ڕاپۆرتەکە، ئاماژەی بەوەدا کە پێویستە هەوڵی زیاتر بدرێت بۆ تێپەڕاندنی دۆخەکە، هەروەها خۆراکی پێویست بۆ هەموو ئەو کەسانە هەیە کە لەسەر زەوی دەژین، بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی خۆراکی جیهانی، برسێتی لە وڵاتانی هەژاردا زۆرترە، بەتایبەتی ئەو وڵاتانەی لە ناوچە بیابانییەکان دەژین، کە هەژارییەکی زۆر و نائاسایشی خۆراکی ڕەگ و ڕیشەی ئەو وڵاتەن، ژنان، گەنجان و منداڵان زیاترین کاریگەریان لەسەر بوو.