داواکرا ژنێک ببێتە سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان
داواڤ کرا کە سکرتێری گشتیی داهاتووی نەتەوەیەکگرتووەکان ژنێکی خەڵکی ئەمریکای لاتین بێت، ماوەی سکرتێری گشتیی ئێستا لە ٣١ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٦ـدا کۆتایی پێ دێت.
ناوەندی هەواڵ
پێدرۆ سانچێز، سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا، لە میانەی وتارەکەیدا لە کۆبوونەوەی لوتکەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکاندا ڕایگەیاند، پێویستە سکرتێری گشتیی داهاتووی نەتەوەیەکگرتووەکان ژنێکی خەڵکی ئەمریکای لاتین بێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە دامەزراندنی نەتەوەیەکگرتووەکانەوە هیچ ژنێک نەبووەتە سکرتێری گشتی و ئەمەی بە نادادپەروەرییەکی مێژووی ناوبرد، هەروەها ناوچەی ئەمریکای لاتین و کاریبیش تاوەکو ئێستا تەنیا یەک جار لەم ئەرکەدا نوێنەرایەتی کراوە.
ماوەی سکرتێری گشتیی ئێستا ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس لە ٣١ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٦ـدا کۆتایی پێ دێت، سکرتێری گشتیی نوێ لە ١ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٧ـدا دەستبەکار دەبێت، بۆ ئەم ئەرکە ئەمریکای لاتین چەند بەربژێرێکی هەن وەکو ڕێبێکا گرینسپان، ماریا ئێسپینۆزا، کارۆلین ڕۆدریگێس بیرکێت، سەرۆکی پێشووی چیلی میشێل باچلەش لە بەربژێری کشایەوە.