لە هەولێر ژنێک لەلایەن هاوژینەکەیەوە کوژرا
پۆلیسی هەولێر ئاشکرای کرد، ژنێک بە چەقۆ لە لایەن هاوژینەکەیەوە کوژراوە، تۆمەتبارەکە دەستگیر کراوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە.
ناوەندی هەواڵ
دوێنێ پۆلیسی هەولێر لە ڕاگەیاندراوێکدا ڕایگەیاند، کاژێر ١:٣٠ـی خولەکی دوانیوەڕۆ، لە گوندی گوندی پیڕەش لە سنووری بنکەی پۆلیسی کەسنەزان، ژنێک بە ناوی (سەوسەن ئیبراهیم محەمەد) لەلایەن هاوژینەکەیەوە بە ناوی (إ، إ، م) بە چەقۆ کوژراوە.
بەگوێرەی ڕاگەیاندراوەکەی پۆلیس، تۆمەتبارەکە لە لایەن هێزەکانی پۆلیسی هەولێرەوە دەستگیر کراوە.
هەر بەپێی زانیارییەکان، ئەو دوو هاوژینە چوار منداڵیان هەیە، پۆلیسی هەولێر پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕووداوەکە کردووەتەوە