لە هەولێر ژنێک بەشێوەیەکی گوماناویی گیانی لەدەستدا

لە گوندی شێروان مەزنی سەر بە مێرگەسوور، تەرمی ژنێک دوای چەند کاتژمێرێک لە بێسەروشوێنبوونی دۆزرایەوە، کە بە شێوەیەکی گوماناویی گیانی لەدەستداوە و شوێنەواری برینی سەخت لە سەر جەستەی بەدی کراوە.

ناوەندی هەواڵ

 

 گیانلەدەستدانی گوماناویی ژنان لە باشووری کوردستان ڕێژەکەی لەزیادبوونە،چونەک پیاوان و بکوژان دەیانەوێت لە یاساو سزا هەڵبێن، لە نوێترین ڕووداودا لە گوندی “شێروان مەزن”ـی سەر بە شارۆچکەی مێرگەسووری پارێزگای هەولێر ژنێک بە گوماناویی گیانی لەدەستدا. 

 

بەپێی زانیارییەکان ژنەکە ناوی (ڕۆیان نەجاح شێروانی)یە و ئێوارەی دوێنێ لە گوندی شێروان مەزن، دوای چەند کاتژمێرێک لە بێسەروشوێنبوونی، تەرمەکەی دۆزراوەتەوە.

 

تەرمی ڕۆیان لە کاتێکدا دۆزراوەتەوە کە شوێنەواری برینی سەخت و شکانی توند لە سەریدا هەبووە، ئەگەرچی بانگەشەی ئەوە دەکرێت، کە خۆی لە شاخێکەوە فڕێداوەتە خوارەوە، بەڵام شێوازی ڕووداوەکە و برینەکانی گومانیان درووست کردووە.