لە حەسەکەوە پاڵپشتی ژنانی سوەیدا دەکرێت

پلاتفۆرمی چالاکی ئەنجومەنی ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕاگەیەندراوێکی بۆ پشتیوانی لە ژنانی سوەیدا بڵاوکردەوە.

حەسەکە

 

پلاتفۆرمی چالاکی هاوبەشی ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە ٣٠ی تەمووزدا هەڵمەتێکی پاڵپشتیکردنی ژنانی سوەیدای دەستپێکرد، لە چوارچێوەی هەڵمەتەکەدا ئەنجومەنی ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، بە بەشداریی دەزگا و ڕێکخراو و لایەنە سیاسییەکانی ژنان، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و پشتیوانی خۆی بۆ ژنانی سوەیدا دەربڕی.

 

ڕاگەیەندراوەکە لە بەردەم ناوەندی پەروەردەو فێرکردن لە گەڕەکی کەلاسی شاری حەسەکە لەلایەن هاوسەرۆکی پارتی یەکێتیی دیموکرات "پەیەدە" خوێندرایەوە.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە:

پشتیوانی ژنانی سوەیدا دەکەین و بەتوندی ئیدانەی ئەو کردەوانە دەکەین کە بەرامبەریان دەکرێت، لەوانەش کوشتن و دەستدرێژی و ڕفاندن، ئەم کارە تاوانێکە دژ بە مرۆڤایەتی و شوناسی ئەو ژنانەی کە دەیانەوێت لەڕێگەی ئەو کردەوانەوە ڕێگری لە ئیرادە و ژیانی ئازادی خۆیان بکەن، ژنانی سوەیدا لە دۆخێکی مەترسیداردان لەبەردەم هەموو جیهاندا، هەموو شێوازەکانی توندوتیژی بەرامبەریان ئەنجامدەدرێت، ئەوانیش لە برسێتی و قەیرانی تەندروستی و  ترس. داوا لە ڕێکخراوە مرۆیی و یاساییەکان دەکەین بەپەلە ڕێڕەوێکی مرۆیی بکەنەوە و هاوکاریی ژنان و منداڵان و گەنجان و بەساڵاچووان و بەساڵاچووان بکەن لە هەمان کاتدا پێویستە لێکۆڵینەوە لە ڕفاندنی ئەو ژنانە بکرێتەوە و سزای ئەو کەسانە بدرێت کە ئەو کارانەیان ئەنجامداوە.

 

راگەیەندراوەکە بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" کۆتایی هات.