لە بەیروت کۆنفرانسێک دەربارەی توندوتیژییەکانی سەر ژنان بەڕێوەچوو

لە چوارچێوەی چالاکییەکانی ٢٥ـی تشرینی دووەم، ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، لە بەیروت کۆنفرانسێک بەڕێوەچوو و شاندێکی ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریاش تێیدا بەشداربوون.

ناوەندی هەواڵ

 

بۆ گفتوگۆکردن دەربارەی توندوتیژییەکانی سەر ژنان، لە چوارچێوەی چالاکییەکانی ٢٥ـی تشرینی دووەم، ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، لە بەیروت کۆنفرانسێک بەڕێوەچوو و شاندێکی ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریاش تێیدا بەشداربوون.

 

کۆنفرانسەکە کە بە چوار دانیشتن بەڕێوەچوو، تێیدا فۆزا یوسف، ئەندامی ئەنجومەنی سەرۆکایەتی پارتی یەکێتی دیموکراتیک "پەیەدە" دەربارەی ئەزمونی ژنانی کورد کە لە ناو شاندی دانووستاندەکاندان لەگەڵ حکومەتی ڕاگوزەری سووریا قسەیکرد و ئاماژەی بەوەدا ئەوەی ژنان لە سیاسەتەدا ڕووبەڕووی دەبنەوە ئەو هۆشمەندییە کە هەوڵ دەدات ژنان لە گۆڕەپانی گشتی دووربخاتەوە، بەڵام ئەزموونی کوردان سەلماندی، سووربوونی ژنان لەسەر بەشداربوون، دانووستاندنەکان دەگۆڕێت بۆ گۆڕەپانێکی سیاسیی.

 

هەروەها لە کۆنفرانسەکەدا، دەربارەی توندوتیژی لە دژی کۆمەڵە و ڕێکخستنەکان، نەورۆز عوسمان، سەرۆکی کۆمیتەی ژانی کۆمەڵەی چاندی نەورۆز،جەختی لەوەکردەوە توندوتیژی دژ بە ڕێکخراوەکان هیچی کەمتر نییە لە توندوتیژی دژ بە تاکەکان.