لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا پێشوازی لە بانگەوازە مێژووییەکەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرا

لە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، لەوانەش قامیشلۆ و کۆبانێ، دوای دەرکەوتنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە تۆمارێکی ڤیدیۆیی نوێدا ئاهەنگیان گێڕا.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بانگەوازە مێژووییەکەی تەواو کرد کە لە ٢٧ی شوباتەوە دەستیپێکرد، بە دەرکەوتنی لە تۆمارێکی ڤیدیۆیی نوێدا، بە ڕاشکاوی داوای پەسەندکردنی مانیفێستی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکی وەک نەخشەڕێگایەک بەرەو ئازادی گەلان و پێکهاتەکان و چارەسەری هەمەلایەنەی پرسی کورد لە کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهاندا کرد.

 

هاوڵاتیانی قامیشلۆ: دەستپێشخەری ڕێبەری گەلی کورد ئۆجالان لە ڕێگای سەرکەوتندایە لە ڕزگارکردنی گەلان

لە پێشهاتێکی مێژوویی لە چوارچێوەی پڕۆسەی "کۆمەڵگەی ئاشتی و دیموکراتیک"، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕۆژی ٩ی تەمووز لە ڕێگەی تۆمارێکی ڤیدیۆییەوە بانگەوازێکی نوێی بڵاوکردەوە، داوای گواستنەوەی لە تیۆریەوە بۆ جێبەجێکردنی کردەیی کرد، لە پەیامەکەیدا جەختی لەسەر باوەڕی قووڵی خۆی بە هێزی سیاسەت و ئاشتی کۆمەڵایەتی نەک چەک کردەوە، وتی: باوەڕی من لە سیاسەت و ئاشتی کۆمەڵایەتیدایە نەک چەک، داواتان لێدەکەم ئەم بنەمایە جێبەجێ بکەن.

 

ئەو بانگەوازە هاوکات بوو لەگەڵ ئاهەنگگێڕانی بەربڵاو لە سەرانسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، لەنێویاندا شاری قامیشلۆ لە پارێزگای جەزیرە، دانیشتووان دڵخۆشی خۆیان بەم پەیامە دەربڕی و جەختیان لەسەر شانازی و پابەندبوونیان بە ڕێگای ئاشتی کردەوە.

 

ئاهەنگەکە بە پێشکەشکردنی ڤیدیۆیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستیپێکرد، دواتر وتارێکی دەستپێشخەری کۆمە بۆ ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پێشکەشکرا، دواتر بەشداربووان هەڵپەڕکێی دابکەیان پێشکەش کرد و گۆرانیی ناسیۆنالیستی و شۆڕشگێڕانەیان وت کە گوزارشت لە ڕۆحی شۆڕش و هاوڵاتیانی خۆڕاگر دەکات.

 

لە پەراوێزی ئاهەنگەکەدا، وەزحە وانکی وتی: بانگەوازەکەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پەیامێکە بۆ هەموو جیهان کە دۆسی کورد بەدوای ئاشتیدا دەگەڕێت نەک دابەشبوون و دابڕان، دەرکەوتنی ئەو ڕووداوێکی مێژوویی بوو، ئێمە هێزمان لە بیری ئەوەوە وەرئەگرین، بۆیە تا ڕزگاری جەستەیی ئەو تێکۆشان ڕاناگرین، ئازادیی ئەو ئازادیی هەموو کۆمەڵگەکانە کە تامەزرۆی ئازادین.

 

وەلیدە حەسەن وتی: ئێمە پیرۆزبایی ئەم ڕۆژە لە هەموو گەلانی خۆڕاگر لە ناوچەکە و جیهان دەکەین، پەخشی ڤیدیۆیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان وای لێکردووین بە تێکۆشانمان هەنگاو بنێین و شۆڕشەکەمان بەرەو سەرکەوتن ببەین، دەبینین ئەو دەستپێشخەرییە ئاشتییەی کە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستیپێکرد، ئەمڕۆ بەدی دێت و بەرەو سەرکەوتن دەڕوات بۆ ڕزگارکردنی هەموو گەلان.

ژنانی کۆبانێ: پەیامی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دیموکراتی لە سەرانسەری جیهاندا بڵاودەکاتەوە

لە شاری کۆبانێ لە فورات، تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ و یەکیەتیی ژنانی گەنج، بۆ یادکردنەوەی دەرکەوتنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا دوای ٢٦ ساڵ لە گۆشەگیریی توند، بۆنەیەکیان سازکرد، سەدان کەس لە دانیشتووانی ئەو چالاکییە بەشدارییان کرد، کە بە نمایشی ئۆتۆمبێل دەستی پێکرد کە بە وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕازێنرابووەوە و گەشتێکی بە شارەکەدا کرد.

 

لە پەراوێزی ئاهەنگەکەدا عەدلە بەکر، لە گۆڕەپانی ژنانی ئازاد لە شاری بەرخۆدان، کۆبانێ، ڕایگەیاند کە ئەمڕۆ پێشوازییان لە بانگەوازەکەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کردووە. وتی: دەرکەوتنی ئەو دوای چەندین ساڵ لە گۆشەگیری کاریگەرییەکی قوڵی لەسەر هاوڵاتیانی کۆبانێ هەبوو، ئەو شارەی پێشەنگ بۆ یەکەمجار لەکاتی هاتنە ناوەوەی سووریادا لێی پەڕینەوە، ئەمڕۆ خۆشحاڵین بە بیستنی دەنگی و بینینی، هیوادارین پێکەوە ئاهەنگی سەرکەوتن بگێڕین و هزر و فەلسەفەکەی لە سەرانسەری جیهان بڵاوبکەینەوە.

 

جەختی لەوەکردەوە کە هزری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ڕێنماییەکانی و مانیفێستی کۆتایی سەرچاوەی هێز و ئاشتی و دیموکراتییە، بە جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی لەسەر زەوی کۆمەڵگەیەکی ئازاد و دیموکراتی بونیاد دەنێین، داوا لە ژنانی هەر چوار پارچەی کوردستان دەکەم بڕژێنە سەر شەقامەکان بۆ ئاهەنگگێڕان بەو سەرکەوتنە سیاسییەی کە پەیامی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان نوێنەرایەتی دەکات، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئاشتی ناردووە، ئێمەش ئارامی ئەو لە دڵماندا لە باوەش دەگرین.

 

سەبارەت بە گرنگی بانگەوازەکەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ گەلان و ژنان، سەلیمە بێسریان ڕوونیکردەوە، بانگەوازەکەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەرەو سەرکەوتن و ئازادی و دیموکراتی دەمانبات، ئێمە وەک گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، بەهۆی بیرکردنەوە و فەلسەفەکەیەوە گەیشتوینەتە ئەم قۆناغە، هەروەها لە سایەی خۆڕاگری و خواستی ئازادی ئەو لە زیندانی ئیمرالیدا، ئەمڕۆ خەونی ڕۆڵە شەهیدەکانمان کە لەپێناو ئەم تەڤگەری و ئەم دۆسەدا گیانیان لەدەستداوە هاتەدی، هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ئەمڕۆ ئاهەنگ دەگێڕین بۆ ئەم سەرکەوتنە و بینینی پێشونگمان لە تەندروستییەکی باشدا دوای چەندین ساڵ لە گۆشەگیری.