لە ڕاگەیەندراوی کۆتایی کۆنگرەی نێودەوڵەتی ڕۆما جەخت لە گرنگی ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرایەوە

لە کۆتایی کۆنگرەی نێودەوڵەتی ڕۆما جەختی کردووەتەوە کە ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان مەرجێکی پێویستە بۆ چارەسەری سیاسی پرسی کورد، کە دەبێتە هۆی پرۆسەی گواستنەوەی دیموکراتی لە تورکیادا.

ناوەندی هەواڵ

 

کۆنگرەی نێودەوڵەتی "ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" کە ماوەی دوو ڕۆژ لە ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا بەڕێوەچوو، ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی نیسان بە بەشداری زیاتر لە ٣٠٠ کەسایەتی لە وڵاتانی جیاجیای جیهان کۆتایی پێهات.

 

کۆنگرەکە لەلایەن نووسینگەی ڕاگەیاندنی کوردستان و کۆمیتەی کەمپینەوە بەڕێوەچوو،تاوتوێی کاریگەرییەکانی کەمپینی "ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" کرا و یەکێک لە بابەتە سەرەکیەکەی کۆنگرەکە بانگەوازە مێژووییەکەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بوو، کە لە ٢٧ ی شوباتی ڕابردوودا دەستی پێکرد،هەروەها ئەو هەنگاوانەی کە لە میانەی کۆنگرەکەدا دەگیرێتەبەر.

 

لە ڕاگەیەندراوی کۆتایی کۆنگرەکەدا هاتووە: بەشداربووانی کۆنگرە پێشوازییان لە بانگەوازی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرد، لە ٢٧ی شوبات بۆ ئاشتی و کۆمەڵگەیەکی دیموکراتی. جگە لەوە ئاگربەستی تاکلایەنە کە لە ٩ی شوبات لەلایەن پەکەکەوە ڕاگەیەندرا، وەک درێژەپێدەری پابەندبوونی لایەنی کوردی بە ئاشتی تەماشا کرا. لەگەڵ ئەوە دوودڵی دەوڵەتی تورکیا لە وەڵامدانەوەی بانگەوازەکەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.


ئاگربەستە تاکلایەنەکان سەرچاوەی نیگەرانییەکی گەورەیە.ئەو شەپۆلەی ئێستای دەستگیرکردنی سەرۆک شارەوانییەکان، ڕۆژنامەنووسان، پارێزەران و چالاکوانانی ئاشتی لە تورکیادا بە ڕوونی ڕێبازی تاکڕەوانەی دەوڵەتی تورکیا نیشان دەدات، ئەم پێشهاتە خۆی لە خۆیدا بێمتمانەیەکی زۆر بەرانبەر بە ڕاگەیاندنە سیاسییەکان دروست دەکات.

 

بانگهێشتکردن دەرفەتێکە

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ڕوونیکردووەتەوە، خەبات بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، بە هۆی بانگەوازە مێژووییەکەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ئاشتی و کۆمەڵگەیەکی دیموکراتی، هەلی گەیشتن بە ئامانجەکەی باشتردەبێت. ئازادیی ئەو مەرجێکی پێویستە بۆ چارەسەری سیاسی پرسی کورد، کە لە بەرامبەردا دەبێتە هۆی پرۆسەیەکی دیموکراتی لە تورکیا. پرۆسەی دیموکراتیزەکردن لە تورکیا هاندەر دەبێت. 


گۆڕانکارییە ئەرێنییەکانی هاوتەریب لە سووریا، باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، عێراق، هەرێمی کوردستان و تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە سەردەمێکدا کە سیاسەت بەرەو ڕاست گۆڕاوە، نایاسایی و تێکدانی ژینگە و ژنکوژی لە ئاستی جیهانیدا لە هەڵکشاندایە،ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەرفەتێک بۆ ئاشتی لە ڕێگەی دەسەڵاتی کۆمەڵگە بە یەکێک لە ناوچە پڕ قەیرانەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبینێت.

 

پێشنیارەکانی چارەسەر

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد لە ڕێگەی ئازادکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، پێویستە ئەم پێشنیازانە جێبەجێ بکرێن: زۆرترین و بەهێزکردنی گوشارە سیاسییەکان لەسەر حکومەتەکانی ئەوروپا،بۆ دەستەبەرکردنی بەشداریکردنی دەوڵەتی تورکیا لە پرۆسەیەکی ئاشتیی ڕاستی و ماناداردا، دەستپێکردن بە ئازادکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان؛ زیادکردنی دەستپێشخەرییەکان بۆ پێدانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هاوڵاتیبوونی سەربەرز لە سەرانسەری جیهاندا، وەک لە ئیتالیا، سازدانی "ڕۆژی جیهانی کردار" بۆ هەڵمەتی "ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" لە ١ی ئەیلوول، ڕۆژی جیهانی ئاشتی، بە سەرۆکایەتی سەندیکاکان و یەڤگەرە کۆمەڵایەتییە بەرفراوانەکان، سازدانی کۆنسێرت و سیمینار بۆ ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان؛ کاندیدکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی.