لە ٨ی مارسدا توندوتیژییەکان لەسەر ژنان لە گەرمیان باسکرا
لە کەلار پانێڵێک لەسەر توندوتیژی دژی ژنان، و خستنەڕووی هۆکار و چارەسەرییەکان ڕێکخرا.
ناوەندی هەواڵ
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شارۆچکەی کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژ بەژنان لە گەرمیان، پانێڵێکیان بۆ خستنە ڕووی هۆکارەکانی توندوتیژی سەر ژنان و دۆزینەوەی چارەسەری ڕێکخست.
لە پانێڵەکەدا هەریەک لە ڤیان سابر بهرپرسی سهنتهری پهنا له ڕێكخراوی ‘پی دی ئۆ’، کەریم مەدحەت مامۆستای دەروونناسی لە زانکۆی گەرمیان لەسەر هۆکاری توندوتیژییەکان، ئیدریس محەمەد بەرپرسی بەشی پلان و ئامار لە توندووتیژی دژ بە ژنانی گەرمیان دەربارەی چارەسەرییەکان بۆ بنەبڕکردنی توندووتیژی، بابەتی خۆیان پێشکەشکرد.
ڤیان سەبری لە بابەتەکەیدا شیکردنەوەی لەسەر توندوتیژی جێندەری و جۆرەکانی کرد، هەروەها باسی لە توندوتیژییەکانی سەر ژنان کرد و بۆ چەند بەشێکی گەڕاندەوە، لەوانە ‘لاقەکردن، پەلاماری جەستەیی، هاوسەرگیری بە زۆر و دەستدرێژی دەروونی’، ئەمانەشی مە مەترسیی زۆر بۆ ژنان پێناسەکرد.
پانێڵەکە بە قسەکردن لەسەر چالاکییەکان کۆتایی هات.
ت.پ