قەیرانی مرۆیی لە سودان خراپتر دەبێت و کەمیی خۆراک و دەرمان مەترسی لەسەر ژیانی هەزاران کەس دروستکردووە
لەناو گەمارۆو کەمیی توندی خۆراک و دەرمان، وەزارەتی تەندروستی سودان لە چەند هەفتەی ڕابردوودا گیانلەدەستدانی ١٧ منداڵی تۆمارکردووە بەهۆی بەدخۆراکی لە شاری دلنج، کە دووەم گەورەترین شاری پارێزگای کۆردۆفانی باشوورە لە وڵاتەکەدا.

ناوەندی هەواڵ
لە مانگی نیسانی ساڵی ٢٠٢٣، ململانێیەک لە نێوان سوپای سودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرادا سەریهەڵدا، بووە هۆی وێرانبوونی نزیکە وڵاتەکە و بڵاوبوونەوەی برسێتی کە گیان لەدەستدانی هاوڵاتیانی مەدەنی لێکەوتەوە لەگەڵ و سەرهەڵدانی نەخۆشی و پەتا.
لە کاتێکدا شارەکان بەدەست داڕمانی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان و زیادبونی شەپۆلەکانی ئاوارەبوون و خراپتربوونی قەیرانەکان لە سودان دەناڵێنن، تۆڕی پزیشکانی سودان گیانلەدەستدانی ١٧ منداڵی بە هۆی بەدخۆراکی توندەوە لە چەند هەفتەی ڕابردوودا لە شاری دیلنج ئاشکرا کرد کە دووەم گەورەترین شاری پارێزگای کۆردۆفانی باشوورە لە باشووری وڵاتەکەی.
وەزارەتی تەندروستی سودان پێشتر ڕایگەیاندبوو کە لە ماوەی یەک هەفتەدا بە لانیکەم ٦٣ حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی بەدخۆراکییەوە تۆمارکراوە.
تۆڕی پزیشکی سەربەخۆ لە ڕاگەیاندراوەیەکدا ڕۆژی ١٣ی ئاب بڵاویکردەوە، پارێزگای کۆردۆفانی باشوور بارودۆخێکی مرۆیی لەڕادەبەدەر ترسناک بەخۆیەوە دەبینێت بەهۆی کەمیی توندی پێداویستی خۆراک و دەرمان کە لە ئەنجامی گەمارۆیەکەوە دروست بووە و زیاتر لە ساڵێکە بەردەوامە، ئەمەش ئازارەکانی دانیشتووان و بەتایبەت منداڵان و ژنان و بەساڵاچوانی زیاتر کردووە.
سەرچاوە ڕاگەیاندنیەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە ئەم ئامارانە تەنها ئاماژە بەو حاڵەتانە دەکەن کە گەیشتوونەتە نەخۆشخانەکان، لە کاتێکدا پێدەچێت مردنە ڕاستەقینەکان زۆر زیاتر بن، بەو پێیەی ژمارەیەکی زۆریان لەناو ماڵەکانیاندا بەبێ هیچ تۆمارێکی فەرمی گیانیان لەدەستداوە، ئەمەش لە ئەنجامی ئەو گەمارۆ و توندوتیژییە بەردەوامەی کە لە مانگی ئایاری ساڵی ڕابردووەوە لە شاری فاشر بەردەوامە.
سودان قەیرانێکی مرۆیی بەخۆیەوە دەبینێت بەهۆی کەمی خۆراک و دەرمانی زۆرەوە، ئەمەش وایکردووە چێشتخانە گشتییەکان دابخرێن و بەشێک لە خێزانەکان ناچاربوون کە خواردنی ماوە بخۆن یان "ئالیک" خۆراکی ئاژەڵ بخۆن بۆ ئەوەی بژین.
ڕێکخراوە فریاگوزارییە نێودەوڵەتییەکان بارودۆخی ناخۆشیان لە شاری فاشر ڕاگەیاندوە ، هاوڵاتیانی مەدەنی بەردەوامن لە ڕژانە دەرەوەی شارەکە لە ڕێگەی ڕێڕەوی دیاریکراوەوە، لە سەرەتای شەڕ و پێکدادانەکانی سودان لە ناوەڕاستی مانگی نیسانی ٢٠٢٣، فاشر وەک چەقی شەڕی توندوتیژ ماوەتەوە کە بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی هەزاران هاوڵاتی مەدەنی.