کوشتنی ژنێک، ژنانی تونس دەهەژێنێت
وەزارەتی ژنان، خێزانەکان و کەسانی تەمەن گەورەی تونس، بەرزبوونەوەی ئاستی توندوتیژی خێزانییان ئیدانەکرد، بە تایبەت لە کاتی کۆرونا و مانگی ڕەمەزاندا.
تونس
وەزارەتی ژنان لە تونس لە دژی ئاسایی بوونەوەی توندوتیژییەکانی سەر ژنان لە ناو خێزان و کۆمەڵگەدا هۆشیاری دا و بانگەوازی لە کەسانی سیاسی، پارت و ڕێکخراوەکان، پێکهاتەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی کرد بۆ هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە بەرامبەر توندوتیژییەکان و دووبارە پەروەردەکردنەوەی تاک دەست بە خەبات بکەن، بۆئەوەی توندوتیژییەکان لەسەر ژنان کۆتاییان پێبێت و ژنان پارێزراو بن.
"ئارامی بۆ ژنان نییە و توندوتیژی وەک پەتا دەیانکوژێت"
کۆمەڵەی ژنانی دیموکراتی تونس، دەستڕێژی گولە بۆ سەر هاوڵاتییەک بەناوی رەفقا ئەلشەرنی، لە ٩ی ئایار/٥دا لەلایەن هاوژینەکەیەوە لێی کرا، شەرمەزار کرد، ڕێکخراوەکە بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە و ئامادەیی خۆیان بۆ دامەزراندنی بزوتنەوەیەکی ناڕەزایی بە ناوی "دڵنەوایی بۆ ژنان نییە و توندوتیژی وەک پەتا دەیانکوژێت"، کۆمەڵەکەش بانگەوازی لە ژنان کرد لە هەر جێیەکی تونسدا دروشمی "دڵنەوایی بۆ ژنان نییە و توندوتیژی وەک پەتا دەیانکوژێت" بەسەر ماڵەکانیانەوە هەڵبواسن.
ت.پ