ئەمەل کلۆنی سکاڵا لە دژی بە کۆیلەکردنی ژنانی یەزیدی تۆمار دەکات
پارێزەرێکی مافەکانی مرۆڤ لە دەسەڵاتی دادوەری ئەمریکادا سکاڵای لەسەر ژنێک تۆمار کرد کە یەکێکە لە ئەندامە دیارەکانی ڕێکخراوی داعش و ژنانی یەزیدی کردووەتە کۆیلە.
ناوەندی هەواڵ
هەفتەی ڕابردوو ڕۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی ڕایگەیاند پارێزەر، ئەمەل كڵونی، لە یەکێک لە دادگاکانی ویلایەتی ڤێرجینیا سکاڵای لە دژی "دایکی سەیاف" تۆمارکرد، دایکی سەیاف ئەندامێکی دیاری ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشە و تۆمەتبارە بە دەستبەسەرکردنی پێنج ژنی ئێزیدی و وەک کۆیلە کارپێکردنیان لە ماڵەکەیدا لە سوریا، بەپێی زانیارییەکانیش ئەمە یەکەم کەیسی لەم شێوەیە لە دادگای ئەمریکادا باسی لێوە دەکرێت.
لە ساڵی ٢٠١٧ ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیاریاندا بۆ لێکۆڵینەوە لەو تاوانانەی داعش، ئەمەش لە دوای دۆسیەیەکی ئەمەل کڵۆنییەوە بوو دەربارەی ژنە ئێزیدییەکان.
لە یەکەم ئۆپراسیۆنی زەمینی ئەمریکا و هێزەکانی سوریای دیموکراتدا بۆ دەستگیرکردنی چەتەکانی داعش لە سوریادا، دایکی سەیاف لە ڕۆژهەڵاتی سوریادا دەستگیر کرا و لێکۆڵینەوەکان لێی بەردەوامە.
ئەمەل کڵۆنی بە ڕەگەز لوبنانی- بەریتانییە و یەکێک لە پارێزەرانی ئەو ژنانەی لەدوای هاتنی داعش بۆ شەنگال لەسەر مافی ژنانی ڕفێندراوی یەزیدی کاردەکات، کڵۆنی چەندین جار هاوڵی داوە تا قسە لەگەڵ نوێنەرانی وڵاتە جیاجیاکان بکات کە ئەندامن لە نەتەوە یەکگرتووەکاندا، بۆ بە کۆمەڵکوژ ناساندنی هێرشی داعش بۆسەر یەزیدییەکان.
ت.پ