تایلۆر سویفت یەکەم ژنە بووەتە براوەی خەڵاتی برێت
گۆرانیبێژ و ئاوازدانەری ئەمریکی تایلۆر سویفت بووە یەکەم ژن کە خەڵاتی نێودەوڵەتی برێت بەدەستبهێنێت، هەروەها یەکەم هونەرمەندە کە خەڵاتی تاکە کەسی بباتەوە.
ناوەندی هەواڵ
بڕیارە ئەمڕۆ سێ شەممە، لە مەراسیمی بەخشینی خەڵاتی نێودەوڵەتی برێت لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا، تایلۆر سویفت خەڵاتی برێتی پێدەبەخشرێت، ئەمەش یەکەم مەراسیمی هونەرییە لە ناو بەریتانیادا ئەنجام بدرێت لەدوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە.
لە بەیاننامەی ڕێکخەرانی خەڵاتی ساڵانەی بریت بە چاودێری کۆمەڵەی بازرگانی بەرهەمهێنانی تۆماری بەریتانیدا هاتووە: "کارەکانی تەیلۆر بێ هاوتایە، مۆسیقا و کاریگەریەکانی بەسەر دلی ملیۆنان کەس لە جیهاندا بەجێدەمێنێت، بە پێزانینەوە کاریگەری زۆر گەورەی لەسەر موزیک لە جیهاندا هەیە، ئێستاش بەهۆی کار و بەرهەمە سەرسوڕهێنەرەکانییەوە ئەو خەڵاتەی پێبەخشراوە".
گۆرانیبێژ و ئەکتەری پۆپی ئەمریکی تایلۆر سویفت تەمەن ٣٢ ساڵ وەک یەکێک لە هونەرمەندە تاکە کەسییەکان بۆ خەڵاتی ئەمساڵی برێت پاڵێوراوە، ئەمە شەشەمین جارە بۆ هەمان خەڵات پاڵێوراو دەبێت.
ت.پ