کرماشان، ژنێکی گەنجی ١٦ ساڵ بە دەستی باوکی کوژرا

دوێنێ ژنێکی گەنجی ١٦ ساڵ لە کرماشان لەلایەن باوکییەوە بە چەقۆ کوژرا.

دوێنێ ژنێکی گەنجی ١٦ ساڵ لە کرماشان لەلایەن باوکییەوە بە چەقۆ کوژرا.

ناوەندی هەواڵ

 

بە گوێرەی هەواڵی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی ئێران، ڕۆژی یەکشەممە ٤ی تەمووز، ژنێکی گەنج بە ناوی شەکیبە بەختیار، خەڵکی کرماشان، بەهۆی درەنگ گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە، لەلایەن باوکییەوە بە چەقۆ کوژرا.

 

کوشتن لە ئێران بووەتە کێشەیەکی جدی، نەبوونی یاسا بۆ کوشتنی ژنان لەلایەن باوکەوە، بووەتە هۆی زیادبوونی تاوانەکان لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا، بەو پێیەی لە یاسای ئێراندا باوکێک کە منداڵەکەی خۆی دەکوژێت، سزا دەدرێت بە پێدانی پارە "دییە" یاخود زیندانیکرد ئەگەر لە دادگادا سزا درابێت، هەروەها ئەو کەسانەی "کوشتنی شەرەف" ئەنجام دەدەن، لە دادگادا سزا نادرێن.

 

ت.پ