خولێکی ڕاهێنان بۆ هۆشیاری لەبارەی بازرگانی بە مرۆڤەوە دەکرێتەوە
دامەزراوەی دوبەی بۆ پاراستنی ژنان و منداڵان بە هاوبەشی لەگەڵ باڵێۆزی هیندستان لە ئیمارات، بەرنامەیەکییان بۆ کردنەوەی خولێکی ڕاهێنانی سێ ڕۆژە دەبارەی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە وەک کەیسێکی جیهانی کردووە.
ناوەندی هەواڵ
لە ڕاهێنانەکدا ٦٠ چاودێری بەشی ژنان و منداڵان لە دامەزراوەکەدا ڕاهێنانیان پێدەکرێت، کە لەلایەن کۆمەڵێک پسپۆڕی تایبەتمەندەوە سەرپەرشتی دەکرێن، ئامانجیان بڵاوکردنەوەی هۆشیارییە دەبارەی بازرگانی کردن بە مرۆڤەوە وەک کەیسێکی جیهانی، کە ساڵانە هەزاران کەس دەبنە قوربانی بازرگانی پێوەکردنیان، لەنێویشیاندا ژنان و منداڵان پشکی شێریان لەو بازرگانی پێوەکردنە بەردەکەوێت، ژنان دەکرێنە لەشفرۆش، منداڵانیش کاری سواڵکردنیان پێدەکەن.
ڕاهێنانە سێ ڕۆژییەکە بەسەر دوو بواری جیادا دابەشدەبێت، لە بەشێکیدا باس لە دامەزراوەکە و هۆشیاکردنەوە دەکرێت، باس لە بازرگانیکردن بە مرۆڤ، پاراستنی و بڵاوکردنەوەی هۆشیاری، کاریگەرییە خراپەکانی ئەو کارە نامرۆڤانەیە لەسەر ئەو کەیسە جیهانییە دەکرێت، لەگەڵ باسکردنی تایبەتمەندی، هۆکار، ڕێژە و کاریگەری تاوانی بازرگانیکردن بە مرۆڤ.
لە بەشی دووەمیشدا باس لە چیرۆک و کەسەکانی بازرگان بە مرۆڤەوە دەکرێت، هەروەها هەوڵەکانی دامەزراوەی دوبەی بۆ پاراستنی ژنان و منداڵان کە تا چەند هەوڵیانداوە ئەو تاوانە نەهێڵن و هۆشیاری بڵاوبکەنەوە، هاوکاری ئەو کەسانەش بکەن کە بووتە قوربانی ئەو تاوانە و لەدەستی ئەو بازرگانانە ڕزگارکراون.
ڕۆژی ٣٠ ئەم مانگە ڕۆژی جیهانی دژی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە، بەپێی کۆتا ئاماری ساڵی ٢٠٢٠ ٪٧٠ ئەو کەسانەی بازرگانییان پێوەدەکرێت لە جیهاندا ژنان و منداڵانن، وەک کەسانی لاواز و هەژارن.
ت.پ