ڕاهێنەرێک بە تۆمەتی دەستدرێژی کردنە سەر یاریزانان دەستگیرکرا

پۆلیسی سلێمانی، لە ڕاگەیەندراوێکدا دەستگیرکردنی ڕاهێنەرێکی لە یانەی سیروانی نوێ لەسەر سکاڵای کچانی یاریزانی یانەکە بڵاوکردووە. ناوەندی هەواڵ

 
پۆلیسی سلێمانی، لە ڕاگەیەندراوێکدا دەستگیرکردنی ڕاهێنەرێکی لە یانەی سیروانی نوێ لەسەر سکاڵای کچانی یاریزانی یانەکە بڵاوکردووە. 
ناوەندی هەواڵ
 
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی دوێنێ شەوی ڕابردوو لە پەڕەی فەرمی خۆی ڕایگەیاند، لەسەر سکاڵای ژمارەیەک کچە یاریزانەوە لە یانەی سیروانی نوێ ڕاهێنەرێکی گۆڕەپان و مەیدان بە ناوی (س، ح، ر) دەستگیرکردووە. 
 
ئەو تۆمەتبارە بە تۆمەتی دەستدرێژی کردنە سەر کچانی وەرزشوانی یانەکە دەستگیرکراوە، ئێستاش بەپێی ماددەی ٣٩٦ی یاسای سزادانی عێراقی دەستگیرکراوە، لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.