کەنەکە لەگەڵ ئاشورییەکان باسیان لە دۆخی مەسیحییەکان کرد
کەنەکە لەگەڵ ئاشورییەکان کۆبووەوە پرسی داگیرکارییەکانی سەر باشورییان کردە باسی کۆبوونەوەکەیان.
کەنەکە لەگەڵ ئاشورییەکان کۆبووەوە پرسی داگیرکارییەکانی سەر باشورییان کردە باسی کۆبوونەوەکەیان.
هەولێر
کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان بەردەوامە لە زنجیرە سەردانەکانی بۆ لای لایەنە سیاسی و ڕێکخراوەکانی باشوری کوردستان بە مەبەستی پتەوکردنی یەکێتی نەتەوەیی و یەکڕیزی لایەنە سیاسییەکانی باشوری کوردستان.
ئەمڕۆ شاندی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان-کەنەکە بە سەرۆکایەتی زەینەب موراد سەردانی یەکێتی بیث نهرین’ی نیشتمانی، کە حیزبێکی تایبەتە بە ئاشورییەکان، کرد و لەلایەن یوسف یعقوب مەتە سەرۆکی حیزبەکە یاوەری کران، لە کۆبوونەوەکەدا سەرەتا باسیان لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا و ئەو مەترسیانە کرد کە لە بێدەنگی و نەبوونی هەڵوێستی لایەنەکانەوە دێتە کایەوە، هەروەها هێنرایە سەر زمان بۆ سەروەری خاکی کوردستان و یەکڕیزی لایەنە سیاسییەکان لە پرسە نەتەوەیی و نیشتمانییەکاندا، هاتنە لای یەکی لایەنەکان هەنگاوی سەرەکییە.
هەروەها خرایەڕوو ئەو ناوچانەی دەوڵەتی تورکیا لە ئێستادا هێرشیان دەکاتە سەر هەرێمەکانی زاپ، ئاڤاشین و مەتینایە، دانیشتوانی ئەو ناوچانەش زۆرینەیان مەسیحین، ئەمەش مەترسی بۆسەر ئەوان و دانیشتوانی دیکە دروستکردووە، گوندەکانیان بەهۆی بۆردومانەکانەوە وێران دەکرێت و خەڵکەکەی ئاوارە دەبن، ئاشورییەکان ئاماژەیان بەوەکرد لەگەڵ یەکڕیزی لایەنەکانی باشوری کوردستانداین و ئیدانەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا دەکەین.
کەنەکەش ئاماژەی بەوەدا ئەو ئەرکەی لەسەر شانیانە هێنایە لای یەکی لایەنە سیاسییەکان و دیالۆگی هاوبەشی سیاسییەکانە بۆ پاراستنی خاکی کوردستان و نەتەوە و ئاینە جیاوازەکانی، لە هەوڵەکانیشیان بەردەوام دەبن تا پێکهاتنی کۆنگرەی نەتەوەیی.
ت.پ