کۆنفرانسی دایکانی ئاشتی لە دووەم ڕۆژیدا بەردەوامە
کۆنفرانسی دایکانی ئاشتی لە دووەم ڕۆژدا بە هەڵپەڕکێ و هەلهەلە و دروشمی "بژی ڕێبەر ئاپۆ" بەردەوامە.

ناوەندی هەواڵ
دوای ١٢ساڵ، ئەنجومەنی دایکانی ئاشتی سێیەمین کۆنفرانسی خۆی لە ناوەندی کۆنگرە، کولتوور و هونەری ئامەد لە شاری ئامەدی باکووری کوردستان بە دروشمی "دایکان پێشەنگەکانی کۆمەڵگەی ئاشتی و دیموکراتیکن" بەڕێوە دەبات.
بزووتنەوەی ژنانی ئازاد "تەژەئا"، دەم پارتی، هاوسەرۆکانی شارەوانی و ڕێکخراوەکانی ناوچەکە و شار، دەبەپە و پەرلەمانتارانی دەم پارتی لە کۆنفرانسەکەدا بەشدارییان کرد.
لە کۆنفرانسەکەدا پۆستەری گەورەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و وێنەی دایکانی ئاشتی کە گیانیان لەدەستداوە، ئەو ژنانەی کوژراون و پانکارتی تەژەئا هەڵواسرا.
کۆنفرانسەکە لە دووەم ڕۆژدا بە هەڵپەڕکێ و هەلهەلەو چەپڵە لێدان و دروشمی "بژی ڕێبەر ئاپۆ" بەردەوامەو لە کۆتاییدا ئەنجامەکان ڕادەگەیەنرێت.