دیارترین ڕووداوەکانی سودان توندوتیژی دژی ژنان لە خۆدەگرێت

بەهۆی شەڕ و ململانێکانی سودان حاڵەتەکانی توندوتیژی و دەستدرێژی بۆسەر ژنان بۆ ٤.٢ ملیۆن ژن زیادی کردووە.

ناوەندی هەواڵ

 

لەگەڵ بەردەوامبوونی ململانێی سودان لە نێوان هێزە چەکدارەکانی سودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرای نیمچە سەربازی، توندوتیژی جێندەری سەریهەڵداوە و ژنان لەژێر هەڕەشە و مەترسی دەستدرێژی، بازرگانیکردن و هاوسەرگیری پێشوەختەیان لەسەرە.

 

تەنانەت پێش دروستبوونی شەڕ ١٥ی نیساندا سەرهەڵبدات، زیاتر لە ٣ ملیۆن ژن لە ئێستاوە بەرەوڕووی توندوتیژی جێندەری بوون، بەپێی ئامارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئێستا ژمارەکە بۆ ٤.٢ ملیۆن کەس بەرزبووەتەوە، ئەمەش کاریگەرییە وێرانکەرەکانی ململانێکان لەسەر هاوڵاتیانی مەدەنی دەردەخات.

 

چاودێری مافی مرۆڤ ئاماژەی بەوەشکردووە، چەند پێشێلکارییەک کە لە ڕاپۆرتەکەدا بەڵگەدارکراون، نووسینگەی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سودان دەڵێت، ڕاپۆرتی باوەڕپێکراویان پێگەیشتووە سەبارەت بە ٢١ ڕووداوی توندوتیژی سێکسی پەیوەست بە ململانێ، لانیکەم ٥٧ کەسی گرتوەتەوە و ١٠ منداڵی کچی لە نێودایە، لە ڕووداوێکدا ٢٠ ژن دەستدرێژی کراوەتە سەر.

 

یەکەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لەلایەن حکومەتی سودان ٤٢ حاڵەتی گوماناوی لە خەرتومی پایتەخت و ٤٦ حاڵەتی لە ناوچەی دارفۆر بەڵگەدار کردووە.

 

دابینکەرانی تەندروستی، توێژەرانی کۆمەڵایەتی، ڕاوێژکاران و تۆڕەکانی پاراستنی کۆمەڵگە لە سودان هەموویان زیادبوونی بەرچاوی حاڵەتەکانی توندوتیژی جێندەرییان لە پاشخانی ململانێکاندا ڕاگەیاندووە.

 

ئەو ژنانەی کە پەنابەر بوون لە سودان تەنانەت پێش دوایین ململانێش لە کاتی هەڵاتنیان بۆ ناوچە نوێیەکان حاڵەتەکانی توندوتیژییان ڕاگەیاندووە.