خالیدە تورکئۆغڵو: ژنان میراسگری خەباتن
خالیدە تورکئۆغڵو، وتەبێژی ئەنجومەنی ژنانی دەم پارتی جەختی لەوە کردەوە کە ژنان بەرپرسیارێتی مێژوویی بانگەوازەکەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ئەستۆ دەگرن.

ناوەندی هەواڵ
خالیدە تورکئۆغڵو، وتەبێژی ئەنجومەنی ژنانی دەم پارتی (هەدەپە)، پێش کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ژنان کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی سازکرد. سەرەتای وتارەکەی بە یادکردنەوەی جینۆساید و دەربەدەریی چەرکسیەکان دەستپێکرد. هەروەها تیشکی خستەسەر ئەو کۆنگرەی کە هاوپەیمانی ژنانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا لە ڕۆژانی ١٥-١٧ی ئایار لە شاری سلێمانی کوردستان، لەژێر تەوەری "بەرەو کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک لەسەر بنەمای شۆڕشی ژنان" بەڕێوەچوو. جەختیشی لەوە کردەوە کە ڕاگەیاندراوی کۆتایی کۆنگرەکە بەڵگەنامەیەک بووە کە داوای ئاشتی و دیموکراتی دەکات.
"لە پێناو ئاشتیدا لە هەموو دەرگایەک دەدەین"
ئاماژەی بەوەشکرد، بانگەوازەکەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ئاشتی و کۆمەڵگەیەکی دیموکراتی لە ٢٧ی شوباتدا، بانگەوازێکی مێژوویی بوو بۆ ئاشتی و ئازادی، بنیاتنانی مۆدێلێکی دیموکراتی، ژینگەپارێز، لیبڕاڵ، فێمنزم بۆ ئێمەی ژنان. هەروەها بانگەوازێک بوو بۆ ڕزگارکردنی کاری ژنان کە پشتگوێ خرابوو، کۆتاییهێنان بە توندوتیژی بەرامبەریان. وتی: ئێمەی ژنان بە کارکردن بۆ بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی ئاشتیخواز و دیموکراتی وەڵامی ئەو بانگەوازەمان داوەتەوە، شەقامێکیش بێ وەرچەرخان جێناهێڵین، هەروەها دەگەینە هەموو ماڵێک و لە هەموو دەرگایەک دەدەین. وەک ئەنجومەنی ژنانی دەم پارتی، پابەندین بەوەی دیموکراتی بکەینە چەقی هەموو پلان و کردەوەکانمان، هەوڵیش دەدەین بۆ چەسپاندنی بەهاکانی ئازادی و یەکسانی، بۆ ئەوەی بتوانین، کۆمەڵگەیەکی دیموکراتی لە هەموو پلان و کردارەکانماندا بنیات بنێن.
جەختیشی کردەوە کە ژنان ئەم بەرپرسیارێتییە مێژووییە لە ئەستۆ دەگرن و وتی: ئێمە میراسگری ئەم خەباتەین، کە تێیدا هەوڵێکی زۆرمان خستۆتەگەڕ و باجی قورسمان داوە بۆ ئەم مەبەستە. میراسی ژنانمان پڕە لە ئەزموون، لە بونیادنانی ئەم پرۆسەیە بە بەهێزترین شێوە. ئێمەی ژنان ئەزموونی تۆکمەمان هەیە لە بونیادنانی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیدا، بەم ئەزموونانەش درێغی ناکەین لە وتنی.
ئاماژەی بەوەشکرد، بانگەوازی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ئاشتی و کۆمەڵگەیەکی دیموکراتی بانگەوازێک بوو بۆ گۆڕانکاری و گۆڕانکاری کۆمەڵایەتی. وتی: کۆمەڵگەیەک نییە، ژنان بکوژرێن و توندوتیژی بکرێن و پشتگوێ بخرێن و لە بێکاری و هەژاریدا بژین. ئێمە خەبات بۆ کۆمەڵگایەکی دوور لە توندوتیژی و چەوساندنەوە دەکەین، ئەمە ئەوەیە کە ئێمە پێی دەڵێین کۆمەڵگەیەکی دیموکراتی.
"نابێت هیچ بەشێک لە لیژنەکە بەدەر بکرێت"
ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە بانگەوازەکەی ڕێگەی بۆ خۆش کرد، بناغەی بۆ دابین کرد، بۆیە پەکەکە بە بەستنی کۆنگرەی ١٢هەمی خۆی وەڵامی ئەو بانگەوازەی دایەوە. بۆ ئەوەی ئەم پرۆسەیە تاکلایەنە بەرەوپێش نەچێت، پێویستە ئەوانەی لە دەسەڵاتدان، بە گرتنەبەری هەنگاوی بناغەی، دەستبەجێ بەرپرسیارێتی خۆیان بەجێبهێنن. لەم ڕوانگەیەوە پێکهێنانی لیژنەیەک لە ژێر سەقفی پەرلەماندا ئەوپەڕی گرنگی و بەهای هەیە. ئەگەر بڕیار بوو لیژنەیەک لە ژێر سەقفی پەرلەمان دابمەزرێت، ئەم لیژنەیە نابێت هیچ بەشێک بەدەر بکات. پێویستە لیژنەیەک دابمەزرێت کە ژنان لەخۆ بگرێت، چونکە هێزی پێشەنگن کە ئاشتی لەم وڵاتەدا بونیاد بنێت، دەسەڵاتی ژنان و دەنگی ژنان و قسەی ژنانە. “ئەوەی ڕێنمایی ئەو لیژنەیە دەکات کە بەهێزتر پێکدەهێنرێت، ئەزموونی ژنانە لە ئاشتیدا، باوەڕیان بە دیموکراتی و ئەو بەهایانەی کە لەم دۆسەدا خەباتیان بۆ کردووە.
"ئێمە لەسەر خاکێکی فراوانین"
خالیدە تورکوغڵو سەرنجی ڕاکێشایە سەر سیاسەتەکانی ئاکەپە بەرامبەر بە ژنان، وتی: ئێمە هەرگیز دەستبەرداری فراوانبوونی خەباتمان بۆ ئازادی ژنان لە ژێر جەنگ و سەرکوتکردن و دەستگیرکردن و ئەشکەنجەدان نەبووین، هەمیشە هێزی پێشەنگ بووین لە پرۆسەی ئاشتیدا، ئەمڕۆ کۆبوونەوەکەمان لە قۆناغێکی مێژووییدا بەڕێوە دەبەین کە پرسەکانی ئاشتی و دیموکراتی لەگەڵ بەرپرسیارێتییە مێژووییەکانماندا تاوتوێ دەکرێن. ئێمە هاوڕێی زۆرمان لەم پێناوەدا لەدەستدا و گەیشتینە ئەم ڕۆژە، ئێمە لە بنیاتنانی ئاشتی و کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیدا لە هەموو کاتێک فراوانترداین، بۆیە نابێت بۆ ساتێکیش ئەوەمان لەبیر بچێت کە هەموو بوارەکانی خەباتی ئێمە ئەم خاکە بە ئەوپەڕی توانا بەکار دەهێنن و ڕێگە خۆشکەر دەبن بۆ بنیاتنانی ئاشتی و کۆمەڵگایەکی دیموکراتی. ئەو بانگەوازەکەی دووپاتکردەوە بۆ پێویستی یەکگرتن لە دەوری بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگایەکی دیموکراتی بۆ پابەندبوون بە خەبات.