کۆبوونەوەی پەخشان عەزیزی لەگەڵ پارێزەرانی ڕێگری لێکرا

ڕۆژنامەنووس پەخشان عەزیزی کە لە زیندانی ئەڤین دەستبەسەرە و سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپێندراوە، تا ئێستا ڕێگە نادرێت لەگەڵ پارێزەرەکانی کۆببێتەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

پەخشان عەزیزی، داکۆکیکاری مافی ژنان و ڕۆژی ٤ی ئابی ٢٠٢٣ لە شارۆچکەی حەرازی تاران، لە ڕێکەوتی ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣، دەستبەسەر کرا و گواسترایەوە بۆ قاوشی ژنان ژمارە ٢٠٩ی زیندانی ئەڤین، ڕۆژی ٢٣ی تەمووزی لقی ٢٦ی دادگای ئینقلابی تاران سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپاند.

 

بە بیانووی "ڕاپەرینی چەکداری دژی حکومەتی ئیسلامی و ئەو ئەندامەی کە سەرکردەکەی پەیوەندی بە گروپە ڕاپەریوەکانەوە کردووە" دوو هەفتە لەمەوبەر سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا، هەروەها ڕێگری لێدەکرێت کە لەگەڵ خێزان و پارێزەرەکانییەوە چاویان بەیەکتر بکەوێت.

 

ئاسۆ عەزیزی، خوشکی پەخشان عەزیزی لە سەر هەژماری دیجیتاڵی سەبارەت بە ڕێگری لە کۆبوونەوەی پارێزەران هەواڵێکی بڵاوکردەوە، کاردانەوەی بەرامبەر ئەم سنووردارکردنە نیشاندا و ڕایگەیاند،مافی خوشکەکەی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ خێزانەکەی و پارێزەرانی بۆ ماوەی سێ هەفتە ڕاگیراوە.