سەرۆکی هەنگاریا بەهۆی لێخۆشبوو‌ن لە تاوانبارێکی دەستدرێژی دەستی لەکارکێشایەوە
كاتالین نۆڤاك، سه‌رۆكی هه‌نگاریا بەهۆی لێخۆشبوو‌ن لە پیاوێک کە دەستدرێژی کردبووە سەر منداڵێک، ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی له پۆسته‌كه‌ی ڕاگه‌یاند.
ناوەندی هەواڵ
كاتالین نۆڤاك، سه‌رۆكی هه‌نگاریا ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ی خۆی له پۆسته‌كه‌ی ڕاگه‌یاندو لە وتارێکدا وتی: ئه‌مڕۆ بۆ دواجار وه‌ك سه‌رۆكی وڵات قسه‌تان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌م، چونکە ده‌ست له پۆستی سه‌رۆكی كۆمار ده‌كێشمه‌وه.
لە بارەى هۆکارى دەستلەکارکێشانەوەکەى باسى لەوەکردووە، هۆکارەکەى دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەى، کە لە مانگى نیسانى ٢٠٢٣ لێخۆشبوونی بۆ پیاوێك ده‌ركردووه، كه تاوانباربووە بە ده‌ستدرێژی زایەندی بۆ سه‌ر منداڵان.
جێگەى ئاماژەیە، بەپێى هەواڵى میدیاکانى هەنگاریا ئەو کەسەى، کە سەرۆکى هەنگاریا لێخۆشبوونى بۆ دەرکردووە، له ساڵی ٢٠١٨ بەتۆمه‌تی ده‌ستدرێژی زایەندی بۆسەر منداڵان سزای زیاتر له سێ ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێندرابوو.