ژنانی عەرەبی شەنگال: ڕێبەر ئاپۆ ئازادی پێشکەش به ژنان کرد

لە ساڵیادی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی دژ بە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێپێوانێکی جەماوەری لە ناوچەی عەرەبی شەنگال بە پیشەنگایەتی ژنان ڕێکخرا، ئەو ژنانەی بەشدارییان لە ڕێپێوانەکەدا کرد وتیان: ڕێبەر ئاپۆ هیوا و ئازادی پێشکەش بە ئێمەی ژنان کرد.

شەنگال

 

لە شەنگال ڕێپێوانێکی جەماوەری بە پێشەنگایەتیی ژنان بۆ شەرمەزارکردنی پیلانگێڕیی نێودەوڵەتی دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕێکخرا، ڕێپێوانەکە بە بەشداری ئەنجومەنی ژنانی عەرەبی و ئەنجومەنی گەلی عەرەبی بە دروشمی "ژیان بەبێ سەرۆک بوونی نییە" و بەرزکردنەوەی ئەو وێنانەی کە ئیدانەی پیلانگێڕی ١٥ی شوباتیان دەکرد لە گوندی خەلەفەوە بۆ گوندی بار لە شەنگال بەڕێوەچوو.

 

بەیاننامەی ئەنجومەنی ژنانی عەرەبی لەلایەن فاتمە مستەفا، ئەندامی ئەنجومەنی ژنانی عەرەبی خوێندرایەوە.

 

"پیلانگێڕی هەموو ژنانی ئازادی کردە ئامانج"

بەیاننامەکە بە شەرمەزارکردنی پیلانگێڕی ١٥ی شوبات و بەڵێنی بەرزکردنەوەی ئاستی خەبات بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستی پێکرد، تێیدا هاتووە: بە ناوی ئەنجومەنی ژنانی عەرەبی شەنگال، پیلانگێڕی دژی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان لە ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ شەرمەزار دەکەین، ئەو پیلانگێڕییە گەورەیەی کە ڕێبەر ئاپۆی کردە ئامانج هەموو نەتەوە و باوەڕەکان و ژنانی ئازادی کردە ئامانج، گەلانی ستەملێکراوەی کرد بە ئامانج، ئەو ژنانەی کە دەستیان بە خەبات و تێکۆشانی ئازادی کرد بە هۆی بیری ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالانەوە کرانە ئامانج، لە کەسایەتی ڕێبەر ئۆجالاندا بیرو ئایدۆلۆژیای ژنان کرایە ئامانج.

 

"بۆ ئازادی تێبکۆشن"

لە کۆتاییدا داوا لە هەمووان کرا کە خەبات بۆ ئازادی بکەن و وتی: لە کۆتاییدا وەک ئەنجومەنی ژنانی عەرەبی شەنگال داوا لە هەموو ڕێکخراو و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان دەکەین کە لە پێناوی ئازادیدا دەجەنگن بێدەنگ نەبن بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ، بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ، پێویستە فشار بخرێتە سەر دەوڵەتی تورکیا.

 

"ڕێبەر ئاپۆ هیوا و ئازادی پێشکەشی ئێمەی ژنان کرد"

زهور ئەحمەد، ئەندامی ئەنجومەنی گەلی عەرەبی ڕایگەیاند، بەبێ ئازادکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، هیچ ژیانێکی ئازاد نابێت وتیشی: داوا لە هەموو پێکهاتە عەرەبییەکان دەکەین لە منداڵانەوە تا گەورەکان شتێک بکەن بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ، دەزانین کە هەموو دەوڵەتە عەرەبییەکانیش بەشدارن لە پیلانگێڕی دژی ڕێبەر ئاپۆ، لەبەر ئەوەی ڕێبەر ئاپۆ هێزی زانست و زانیارییە، کردویانەتە ئامانج، ڕێبەر ئاپۆ هیوا و ئازادی پێشکەش بە هەموو ژنان کرد و ژیانی خۆمان لە پێناوی ڕێبەرەکەماندا دەبەخشین.

 

مەها عەبید، ئەندامی ئەنجومەنی ژنانی عەرەب، ئەوەیخستەڕوو کە ئازادیی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئازادی هەموو گەلانە و وتی: هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئۆجالان، ژنان و پیاوان هەموو چالاکی بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان رێکدەخەن، ئەمڕۆ هەموومان بۆ ڕێبەرەکەمان ئامادەین، چونکە بیرو فەلسەفەی ئەو بۆ هەمووانە. ئەگەر ئەمڕۆ بیری ژنان بوونی هەبێت و دەرببڕدرێن، بە سایەی بیری ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالانە.