"خەباتی هاوبەش ژنانی ئەفغانستان و کوردستان پێکەوە دەبەستێتەوە"

لە پەیامێکدا بۆ کەژار، وێڕای ئیدانەکردنی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر کوردستان، کۆمەڵەی ڕاوای ئەفغانسی ڕایگەیاند، "ڕژێمی فاشیستی ئەردۆغان بە هێرشی ئاسمانی تاوانی ترسناک ئەنجام دەدات، بەڵام بەداخەوە حکومەتە کۆنەپەرستەکانی ڕۆژئاوا بێدەنگن.

ناوەندی هەواڵ

 

کۆمەڵەی ژنانی شۆڕشگێڕی ئەفغانستان-ڕاوا لە پەیامێکدا بۆ کۆمەڵەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان-کژاریان ناردووە، هاوسۆزی خۆیان بۆ کەژار دەربڕی و تاوانەکانی ڕژێمی ئێران و تورکیایان بەرامبەر بە گەلی کورد شەرمەزار کرد.

 

ڕەوا لەگەڵ بەبیرهێنانەوەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا، کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی دوو شەڕڤانی کورد بە ناوەکانی ئارین ئاری و هێرش بەرخودان، نووسیویەتی: خەباتی هاوبەشمان دژی هێرشەکان و و بناژۆخوازان، ژنان ئەفغانستان و کوردستان پێکەوە گرێ دەدات.

 

دەقی پەیامەکەی ڕاوا بەم شێوەیەیە؛

هەڤاڵانی ئازای کورد!

 

لە مانگی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣دا، بە بیستنی هەواڵی گیان لەدەستدانی دوو لە شەرڤانی کوردمان لە کاتی هێرشە ئاسمانییەکانی دەوڵەتی فاشیست و مرۆڤکوژی تورکیا، دڵمان گریا. ڕژێمی فاشیستی ئەردۆغان بە هێرشی ئاسمانی و دەیان دڕندەیی دیکە لە ناوچە کوردنشینەکاندا تاوانێکی ترسناک ئەنجام دەدات، بەڵام بەداخەوە حکومەتە کۆنەپەرستەکانی ڕۆژئاوا لە بەرامبەر هەموو ئەو تاوانانەدا بە تەواوی بێدەنگ بوون، کوشتنی ئەو دوو هاوڕێیە کارەساتێکی گەورەیە و نموونەی سەدان تاوانە کە لەلایەن ڕژێمە خوێنمژەکانی تورکیا و ئێرانەوە ئەنجام دراون.

 

ئێمە هەڤاڵ ئارین ئاری و هێرش بەرخودانمان لە نزیکەوە نەدەناسی، بەڵام خەباتی هاوبەشمان دژی هێرش و بناژۆخوازان، ئێمەی ژنانی ئەفغانستان و کوردستان پێکەوە گرێ دەدات، ژنانی ئەفغانستان و کوردستان ئازارێکی هاوبەشیان هەیە، ژنانی ئەفغانستان ساڵانێکە لەژێر دەستی حکومەتە ژنکوژ و بناژۆخوازەکاندا بە هاوپەیمانی لەگەڵ ئیمپریالیستەکان ڕووبەڕووی سەدان دڕندەیی بووەتەوە، ساڵانێکە بە ناوی ئایین و باوەڕییەوە دەخرێنە زیندان و ژنانی کوردستانیش ساڵانێک ڕووبەڕووی داگیرکاری و شەڕ و وێرانکاری بوونەتەوە.

 

بێ گومان ژنە قارەمانەکانی کوردستان بە ئیلهام وەرگرتن لە خوێنی ساکینە جانسز، فیدان دۆغان، لەیلا شایلەمەز، لەیلا قاسم، شیرین عەلامهولی، ئارین میرکان، ئارین ئاری، هێرش بەرخودان، فریال سلێمان خالد و هەڤاڵانی خیانبەختکردووی دیکە، بە ترس لە مردن بەردەوامن لە شەڕی ئازایانەیان.

 

جێی خۆیەتی کە لەم دەرفەتەدا یادی چوار هەڤاڵانی دیکەی کورد بە ناوەکانی موحسین مەزلوم، محەمەد (هەژیر) فەرامەرزی، وەفا ئازەربەر و پژمان فاتحی بکەینەوە کە بەم دواییە بە تۆمەتی درۆینەی هاوکاری لەگەڵ موساد بە دڕندەیی لەلایەن ڕژێمی ئیسلامی ئێرانەوە لە سێدارە دراون.

 

کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی ژنانی ئەفغانستان-ڕاوا وەک نوێنەری ژنانی هاوڕێ و هاوخەباتی هەڵبژێردراوی ئەم خاکە هاوسۆزی خۆیان بۆ بنەماڵەی هەڤاڵان و هەڤاڵانی ئازیزیان دەردەبڕێت و پێمان وایە خەباتی بوێرانەی ژنانی کورد ئاڵای بزووتنەوە ڕزگاریخوازەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی دۆش داوە و ڕۆحێکی تازەی پێبەخشیوە، وەک هەمیشە خەباتی قارەمانانەی نەتەوەی کورد لە دژی داعش و ڕژێمە فاشیستەکانی ئێران و تورکیا بە مایەی ئیلهام و هێز بۆ هەموو ژن و پیاوە سەرهەڵدێر و شەرەفمەندەکانی ئەفغانستان دەزانین.

 

هەڤاڵانی خیانبەختکردوو، یادتان شاد بێت