ڕێپێوانی گەورەی ئازادی لە ١٠یەمین ڕۆژیدایە
ڕێپێوانی گەورەی ئازادی، کە لە وان و قەرس دەستیپێکرد، لە دەیەمین ڕۆژدا لە فارقین و قۆسەری بەردەوامە، خۆپیشاندەران بانگیان لە هاوڵاتیان کرد و وتیان: ناوی ڕێپێوانەکەمان ڕێپێوانی ئازادییە و ئەم ئازادییە دەهێنین.
ناوەندی هەواڵ
ڕێپێوانی گەورەی ئازادی لە ١ی شوبات لە وان و قەرسەوە دەستیپێکرد کە داوای ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵائۆجالان و چارەسەری دیموکراتیک بۆ پرسی کورد دەکەن و لە ١٠یەمین ڕۆژی خۆیدا بەردەوامە، لەلایەن گەلەوە بە پەرۆشییەوە پێشوازییان لێکرا.
خۆپیشاندەران لە باڵی "ڕێپێوانی گەورەی ئازادی"ی قەرس لە کاتژمێرەکانی زووی بەیانی لە ناوچەی لیجەی ئامەد بەڕێکەوتن و گەیشتنە ناوچەی فارقین، بۆ ماوەیەکی زۆر باڵی قەرس لەسەر ڕێگای لیجە-فارقین بۆ ماوەیەکی زۆر ڕێپێوانیان کرد، پاشان گەیشتە ناوەندی ناوچەکە، خۆپیشاندەران بە گوڵ پێشوازییان لێکردن و بە دروشم و گۆرانییەوە بەرەو ناوەندی ناوچەکە ڕۆیشتن.
"ناوی ڕێپێوانەکەمان ڕێپێوانی ئازادییە و ئەم ئازادییە دەهێنین"
نەورۆز ئویسال ئارسلان، پەرلەمانتاری پارتی دەم سەرەڕای هەموو قەدەغەکردن و سنووردارکردنەکان بە ناوی خۆپیشاندەرانەوە گەیشتۆتە ناوەندی ناوچەکە وتی: ڕێپێوانەکە ١٠ ڕۆژی تێپەڕاند، لە یەکەم ڕۆژدا وتمان کە ئەم ڕێپێوانە یەکەم و کۆتایی نابێت. ئەم ڕێپێوانە بەردەوام دەبێت تا ئەو کاتەی بەڕێز ئۆجالان ئازاد دەکرێت، سڵاومان هێنا بۆ قەڵای قەرس، چیای ئارارات، دیگۆر، ساکینە جانسز، هایری دورموش، جەیلان ئۆنکۆل. گەلی کورد سەد ساڵە بە پەرۆشن بۆ ئازادی، گەلی کورد ڕووبەڕووی چەندین کۆمەڵکوژی بوونەتەوە، لەم نزیکانە دەیان گەنج لە فارقین کوژران، سیاسەتی ژیان لە دژی مردن پەیڕەو دەکەین، بە درێژایی ڕێپێوانەکەمان، لە چاوی دایکاندا پەرۆشی ئاشتیمان بینی، دەوڵەت لەم پەرۆشییە دەترسێت، ئەگەر ڕێبەری گەلی کورد لە گۆشەگیریدا بێت، گەلی کوردیش لە گۆشەگیریدان، ناوی ڕێپێوانەکەمان ڕێپێوانی ئازادییە و ئێمە ئەو ئازادییە دەهێنین.
نەورۆز ئویسال ئاماژەی بەوەکرد، باڵەکانی ڕێپێوان له ١٣ی شوبات له ئامەد یەکدەگرن، دواتر بەشداربووانی ڕێپێوان چوونە سەر باڵەخانەی پارتی. دەم.
باڵی وان گەیشتە قۆسەری و ماردین
ڕێپێوانی گەورەی ئازادی وان گەیشتە ماردین دانیشتووانی قۆسەری بە پەرۆشییەکی زۆرەوە پێشوازییان لە ڕێپێوانی ئازادی کرد، دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "بژی بەرخۆدانی زیندان" و "ژن،. ژیان. ئازادی" لە پێشوازییەکەدا بەرزکرایەوە. لە تەمەنی ٧ بۆ ٧٠ ساڵی کورد بەشدارییان لە ڕێپێوانەکەدا کرد، دوای دەستپێکردنی ڕێپێوانەکە، هاوڵاتیان لە دەوروبەری یەکێتییەکان بە چەپڵە و دروشم پشتیوانی خۆیان دەربڕی.
ئەوان لە شەقامی ئوگور کایماز کۆبوونەوە، کە دوای دانانی قەیوم لە ساڵی ٢٠١٦ ڕووخا و ئوگور کایمازیان بەبیرهێنایەوە، گوڵی قەرنەفیلیان داناو چوونە مەیدانەکە، لە ڕێپێوانەکەدا دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "بژی بەرخۆدانی زیندان" "ژیان بەبێ سەرۆک بوونی نییە" بەرزکرایەوە.
"هەتا دەگەینە ئامانجەکەمان بەردەوام دەبین لە ڕێپێوانەکەمان"
کەسکین بایندیر، هاوسەرۆکی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان، تیشکی خستە سەر گرنگی ڕێپێوانەکە و وتی: ئێمەی ئازادیخوازان ماوەی ١٠ ڕۆژە بۆ ئازادی بەڕێز ئۆجالان و چارەسەرکردنی پرسیکورد ڕێپێوان دەکەین، ئەمڕۆ گەیشتینە قۆسەری، سوپاس بۆ پشتیوانیتان، سەد ساڵە بە حەسرەتی ئازادی دەژین، لەبەر ئەم دۆزە ڕێپێوانی ئازادیمان دەستپێکرد، بەردەوام دەبین لە ڕێپێوانەکەمان تا ئەو کاتەی دەگەینە ئامانجەکەمان، پێویستە پرسی کورد بە گفتوگۆ چارەسەر بکرێت چارەسەرکەرەکەش بەڕێز ئۆجالانە.
دواتر کاندیدەکانی هاوسەرۆکی شارەوانی هامدیە تورگای و زەینی ئیپەک قسەیان کرد. دوای ئەوە بەشداربووانی ڕێپێوانی ئازادی و گەل ڕۆیشتن بۆ بینای ڕێکخراوی پارتی دەم.
هەروەها ڕێپێوانی ئازادی سەردانی بنەماڵەی بوبۆ تاش-یان کرد
کەسکین بایندیر، هاوسەرۆکی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان "دەبەپە" ئەمینە کایا، هاوسەرۆکی فیدراسیۆنی کۆمەڵەکانی یاسا و پشتیوانی زیندانیان و خێزانەکانی زیندانیان "MED TUHAD-FED"، نوێنەرانی پارتی دەم و نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، لەوانە سەردانی بنەماڵەی بوبۆ تاش لە ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ لە گەڕەکی وێستگەی ناوچەی ئارتوکلوی ماردین بۆ شەرمەزارکردنی گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ئاگری لە لەشی خۆی بەردا.
"با ئاشتی بەدەست بێت و گەلی کورد له سەرکوتکردن دەربازی بێت"
لە میانەی سەردانەکەدا، ئەمینە کایا، هاوسەرۆکی ڕێکخراوی MED TUHAD-FED ئاماژەی بەوەدا کە ئۆجالان بۆ ماوەی ١٥ ساڵە لەژیر گۆشەگیرییەکی سەختدایە و بۆ ئەوەی ئازاری زیاتر جێبەجێ نەکرێت کەوتوونەتە ڕێ، تا ئازادکردنی ئۆجالان بەردەوام دەبن لە تێکۆشان و با ئاشتی بێتە دی و گەلی کورد لە سەرکوتکردن دەربازی بێت، نامانەوێت هەمان ئازار بچێژین.
هاڤا تاش، کچی تاش وتی: شەهید شەهیدی هەموومانە، ئازادی بۆ هەموومان دەبێت.
سەردانەکە بە دروشمی "شەهید نامرن" کۆتایی هات.